ڕەشماڵ چییە لەخەودا؟

ڕەشماڵ چییە لەخەودا؟
دیتن و هەبوونی ڕەشماڵ یان سەراپەردە یانیش کۆمەڵە ڕەشماڵی گەورەی گەورە پیاوان لەخەودا، ئەم واتایانەی هەیە.
خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕەشماڵ-سەراپەردە-کۆمەڵە ڕەشماڵی گەورەی گەورە پیاوان:
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر کەسێک دیتی لە ڕەشماڵدا دانیشتووە، واتە لە ڕزق و ڕۆزی دونیا شتێک پەیدا دەکات، یان ژنێک دێنێت، بەتایبەت ئەگەر دیتی ڕەشماڵەکەی هی خۆیەتی.
ئەگەر بینی ڕەشماڵەکەی بە خەنە ڕەنگ دەکرد، واتە لە خواست و بژێوی ژیاندا تووشی دەردەداری دەبێت.
ئەگەر خاوەن ڕەشماڵی نەناسیەوە. رەنگی ڕەشماڵەکەی بە سەوز و سپی بینی نیشانەی خێر و چاکەیە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر بینی لە ڕەشماڵێکی نەناسراوی مەیلە و سەوزدا دانیشتبوو، واتە شەهید دەکرێت.
ئەگەر بینی ڕەشماڵەکە هی خۆی بوو، واتە ژنەکەی ئیماندار و لە خواترسە.
ئەگەر دیتی ڕەشماڵەکە مەیلە و سپی بوو، نیشانەی زیادی ماڵ و سامان و قازانجە.
ئەگەر ڕەشماڵەکە مەیلە و سوور بوو، واتە بە کاری دونیاوە سەرقاڵ دەبێت.
ئەگەر بینی ڕەشماڵەکە مەیلە و بۆربوو، نیشانەی مەینەتی و بەڵایە.
ئەگەر مەیلە و ڕەش بوو، نیشانەی سوود و قازانجێکی کەمە.
ئەگەر دیتی ڕەشماڵەکە هی خۆی نییە، ئەوا ئەوەی باسمان کرد لە خێر و شەڕ، هەمووی بۆ خاوەنی ڕەشماڵەکە دەگەڕێتەوە.

No comments:

Post a Comment