خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕیش:
ئیبن سیرین دەڵێ: ڕیش لە خەودا قیت و قۆزی پیاوان و کوێخاویەتییانە، بەڵام ئەگەر درێژی ڕیشەکە لە ناوک بەرەو خوار تێپەڕی کردبوو نیشانەی بێعەقڵی و خەم و مەینەتییە.
ئەگەر بینی ڕیشی خۆی بەنینۆک دادەهێنا، کوێخایەتییەکەی دەردسەری و چارەسەریشی هەیە.
ئەگەر دیتی ڕیشی خەناو دەکرد، واتە خەنەی لێ دەدا. خەنەی بەخۆ نەدەگرت حاڵ و گوزەرانی خۆی لە خەڵک ناشارێتەوە و نایپۆشێ.
ئەگەر بینی ڕیشی خۆی بە زەویدا دەخشاند، کاتی مردنی نزیک بووەتەوە.
ئەگەر دیتی هەموو ڕیشی تاشیوە، نیشانەی زەرەر و زیانی ماڵ و سامان و ڕێز و حورمەتەکەیەتی.
ئەگەر بینی ڕیشی کۆسەیە، واتە ساف و لووسە. هیچ لێناڕوێ ڕێز و سامانەکەشی کەم دەبێتەوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی ڕیشی ڕەش و سوور بووە لەسەرخۆیی و پشوو درێژیەکەی زیاتر دەبێت، بەڵام تووشی خەم دەبێت.
ئەگەر دیتی بە ددان، ڕیشی دەقڕتاند، ئەندامانی خێزانەکەی زیانیان پێدەکات.
ئەگەر ڕیشی بوو بە ئاوێنە کوێخایەتیەکەی سەر دەگرێت.
ئەگەر بینی ڕیشی بەهۆی نەخۆشییەوە هەڵوەری، مەترسیی ئەوەی لەسەرە لە ناکاو بمرێت و ئابڕو و سامانەکەشی هەمووی بە با بچێت.
ئەگەر دیتی ڕیشی شانە دەکرد و بخورد، واتە قانگ و گوڵاوی لێدەدا، کارێک دەدات بە کەسێک و خەڵکیش سوپاسی دەکەن.
جابیری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی ڕیشی درێژبوو بە جۆرێک کە تا خوار ناوکی درێژ بوو، هەژار و قەرزدار دەبێت یان تووشی خەم و مەینەتی دەبێت.
هەندێ لە لێکدەرەوانی خەویش دەڵێن: ئەگەر کەسێک بینی ڕیشی درێژە کە نەگەیشتبووە ناوکی، نیشانەی ئەوەیە سەروەت و سامانی دەستدەکەوێت.
ئەگەر کەسێک بینی ڕیشی بەقەدەر، ڕیشی باوکییەتی، لە باوکییەوە میراتی بۆ دەمێنێتەوە.
ئەگەر بینیی دەستی کرد بەناو ڕیشی خۆیدا بڕێکی هەڵکێشا و فرێدا، سەروەت و سامانەکەی لەدەست دەچێت.
ئەگەر دیتی بڕێک لە ڕیشی خۆی لەناو شتێکدا هەڵگرتبوو، سەروەت و سامانی خۆی هەڵدەگرێت و بە کەسی نادات.
دانیال پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر بینی ڕیشی کورت و کەمە، قەرزەکەی دەداتەوە.
ئەگەر کەسەکە خەمبار بوو کە خەوەکەی بینبوو، خەمەکەی نامێنێت.
ئەگەر دیتی ڕیشی تاشراوە بۆ پەیداکردنی ژیان، زەلیل و داماو دەبێت.
ئەگەر دیتی ڕیشی کەوتبووە سەر زەوی، زوو دەمرێت.
ئەگەر دیتی ڕیشی هەڵکێشرا بوو، ئابڕووی دەچێت و ڕێز و حورمەتی نامێنێت.
ئەگەر دیتی مووی سپی لە ڕیشی هەڵکێشا، دژایەتی سوننەتەکانی پێغەمبەر خودا (د.خ)ی لەسەربێت دەکات.
ئیسماعیلی کوڕی عەشعەس دەڵێ: ئەگەر کەسێک دیتی لە حەڕەمدا لەکاتی خۆیدا سەری دەتاشی، ئەوا ئەگەر قەرزدار بوو قەرزەکەی دەداتەوە. ئەگەر خەمبار بوو خوشحاڵ دەبێت.
ئەگەر دیتی بەبێ هۆکار ڕیشی هەڵدەوەرەی، بە جۆرێک کە ڕووتانەوەکەی پێوە دیاربوو، لە ئازار و مەینەتی ڕزگاری دەبێت.
ئەگەر دیتی ڕیشی بەتەواوی سپی بوو، هیچ ڕەشاوی تێدا نەما، کەمێک لە حورمەت و ڕێزی کەم دەبێتەوە.
ئەگەر دیتی ڕیشیان بەتەواوی تراشیبو شوێنی ڕوومەت و ڕیشی ماندوو دیاربوو، حورمەت و ڕێزی کەم دەبێتەوە.
ئەگەر ژنێک دیتی ڕیشی هەیە، ئەوا خەمبار و دەردەدار دەبێت، کارێک دەکات کە ڕسوا دەبێت پێی.
ئەگەر پیاوێک دیتی ژنەکەی ڕیشی هەیە، ئەو ژنە هەرگیز منداڵی نابێت.
ئەگەریش منداڵی هەبوو، ئەوا دەبێتە سەرۆک و گەورەی خزمەکانی خۆی.
ئەگەر منداڵێکی پێنەگەیی و نابالغ دیتی ڕیشی هەیە، نیشانەیە تووشی خەم و مەینەتی دەبێت.
ئەگەر بینی کەسێک ڕیشی ئەوی دەگرت و ڕایدەکێشا، کەسێک سەروەت و سامانەکەی بە میرات لێدەستێنێ و دەیخوات.
بەڵام ئەگەر دیتی ئەو ڕیشی کەسێکی ڕادەکێشا، سەروەت و سامانی ئەو کەسە بە میرات دەبات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ڕیش لە خەودا دە واتای هەیە:
یەکەم: چەقو و مووس و شتی تیژ. دووەم: گەورەیی و پێگە. سێیەم پلە و پایە. چوارەم: دەستە و گرووپ. پێنجەم: پلە و پایە و ڕێزی کۆمەڵایەتی. شەشەم: چاکە. حەوتەم: ژن هێنان. هەشتەم: سەروەت و سامان. نۆیەم: منداڵ. دەیەم: بەڕێزی.
No comments:
Post a Comment