سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هەڕەشەی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێرانی بە "هێشتا ڕەوا" ناوبرد و وتی: هەندێک "سەرچاوەی ئاگادار" ڕاپۆرتیان داوە کە هێرشی نوێ لە دژی ئێران لەبەرچاو دەگیرێت.
لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ئێوەش ناوبەناو دەنووسن و شرۆڤەکارانی سیاسی ئاماژە بەم شتە دەکەن؛ مەترسی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران هێشتا بوونی هەیە و بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی ئاگادار تەنانەت لە ئاستێکی پراکتیکیشدا باسی لێوە کراوە. ئەمە خۆی لە خۆیدا زۆر گرنگە."
لاڤرۆڤ بە ئاماژە بە چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکەر، وتی کە ڕەتکردنەوەی ڕۆژئاوا لە پێدانی وادەیەک بە کۆماری ئیسلامی ئێران، هەنگاوێکی هۆشیارانە بۆ "خنکاندنی ئابووری تاران" بوو.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمە ئۆپەراسیۆنێکی حیسابکراوە بە ئامانجی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی خنکاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووی ئابووری و داراییەوە.
No comments:
Post a Comment