کورتە باسێکی کەم لەسەر قەڵای (خانزاد) دەکەین، بەڵام بە تێر و تەسەلی لەم لینکانە دەتوانن مێژووی میرنشینی سۆران بە وێنە و ڤیدیۆ و نووسراوە ببینن:
ئەم میرنشینە لە سەرەتاکانی سەدەی پازدەیەمی زاینییەوە لە لایەن میر (عیسا کوڕی کەلوس بەگ) لە ناوچەی ڕەواندز دامەزراوە.
لەم میرنشینەدا نزیکەی (٢٤) میر فەرمانڕەوایان کردووە، کە لەوانە یەکێکیان ئافرەت بووە، بەناوی (خانزاد).
ئەم میرنشینە بەهۆی بارودۆخی جیاوازی جیاجیا و سەربازییەوە، چەند پایتەختێکی لە کاتی جیاجیادا هەبووە، وەک: (هاودیان، دوین، هەولێر، شەقڵاوە، هەریر، خەلیفان)، پاشان بۆ دوواجار شاری ڕەواندز دووا پایتەختی ئەم میرنشینە بووە.
یەکێک لە ئافرەتە بە ناوبانگەکانی ئەم میرنشینە(خانزادی سۆران) بوو کە خوشکی میر “سلێمان بەگ” بوو. ئەم خاتوونە سۆرانیە ناوی لە بەیتە فلکلۆریەکان ڕەنگی داوەتەوە و تا ئێستا ناوبانگی لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا ماوە. ئەمیش بە هۆی ئازایەتی و ڕۆڵی مەردانەی لە پاراستنی سۆران لە مەترسی ناوەخۆیی و دەرەکی. هەروەها لێهاتووی لە کاری ئاوەدانکاری و خزمەتگوزاری.
یەکەم لینک:
مێژووی سەرهەڵدانی میرنشینی سۆران:
لینکی دووەم:
بەشی سی و سێیەمی مێژوو؛ میرنشینی : سۆران
No comments:
Post a Comment