خواردن و دیتن و هەڵکەندنی ڕێحانە یان ڕێحان کە گیایەکی بۆنخۆشە وەک سەوزی دەشخورێت لە خەودا چەند واتایەکی هەیە.
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر ڕێحانەی سەوز و پاک و خاوێن و بۆنخۆشی بینی لە خەویدا، واتە منداڵی دەبێت و هەڵکەندنی ڕێحانە نیشانەی گریان و خەمە، بەقەدەر ئەوەی کە هەڵیکەندبوو.
دانیال پێغەمبەر دەفەرمێت: بینینی ڕێحانە لە خەودا حەوت واتای هەیە:
یەکەم: ژنهێنان. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: هاوڕێ. چوارەم: منداڵ. پێنجەم: قسەی خۆش. شەشەم: کۆڕی زانست. حەوتەم: کرداری چاکە. ئەگەر بینی لە ماڵ و حەوشە و باخەکەیدا ڕێحانە هەیە، واتە لەو حەوت شتەی باسمانکرد یەکیانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر هەر کەم و کورتییەکی لە ڕێحانەدا بینی، ئەوا کەم و کورتییەکەی بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە.
جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر هەر جوانی و ناشرینییەکی لە ڕێحانەدا بینی، ئەوا باشی و خراپیەکەی بۆ کەسەکە دەگەڕێتەوە.
ڕێحانە فرۆش ئەگەر لە کاتی وەرزی خۆیدا دیتی ڕێحانە دەفرۆشێت، زۆر چاکە. بەڵام ئەگەر لە کاتی وەرزی خۆیدا نەبوو کە دەیفرۆشت، نیشانەی خراپی هەیە. چونکە ڕێحانە ئەگەر لە کاتی وەرزی خۆیدا بوو، نیشانەی کەسی گەورە و باشە، کە بینەری خەوەکە دەبێتە هاوڕێی. ئەگەر دیتی ڕێحانەی هەڵکەند واتە ناوکۆکی دەکەوێتە نێوان ئەو و ئەو جۆرە کەسانەی کە لە سەرەوە باسیان لێوە کرابوو.
No comments:
Post a Comment