هەواڵی بەپەلە | فەلەستین خەریکە دەبێتە دەوڵەت:

فەلەستین خەریکە دەبێتە دەوڵەت:
هەواڵی بەپەلە | پاولۆ ڕانگێل، وەزیری دەرەوەی پورتوگال ڕایگەیاند، پورتوگال بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت.
ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ هەریەكە لە ئوسترالیا، کەنەدا و بەریتانیا بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا، لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری دو دەوڵەت واتە دەوڵەتی (فەلەستین و ئیسرائیل).
هاوكات فەڕەنسا لەگەڵ وڵاتانی دیکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت، لە لووتکەی سبەی دووشەممە لە بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک.

No comments:

Post a Comment