بەڕێزان بزانین دیتن یان هەڵگرتن و خواردنی ڕێخۆڵە، ڕۆخڵا یان ڕێخەڵۆ لە خەودا چ واتایەکی هەیە؟
ئەگەر بینی ڕێخۆڵەکانی لە ڕووی دەرەوەی جەستە دەرکەوتن، واتە منداڵی یەکێک لە خزمەکانی دەبێتە گەورەیان.
ئەگەر دیتی ڕێخۆڵەی کەسێکی دەخوارد واتە بەقەدەر ئەوە لە ماڵ و دارایی کەسێک کە شاردوویەتیەوە شتێکی دەست دەکەوێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: دەرکەوتنی ڕێخۆڵە لە خەودا، ئاشکرابوونی ئەو سەروەت و سامانەیە کە شاردوویەتیەوە یان دەسەڵات و هەرێمێکی دەست دەکەوێت.
ئەگەریش بینی خۆی لە هەرێمێک دایە، بە قەدەر ئەوە ماڵ و پارەی دەست دەکەوێت.
جابیری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر دیتی ڕێخۆڵەکانی لە دەمیەوە هاتنە دەرەوە نیشانەی مردنی منداڵەکەیەتی.
ئەگەر بینی ڕێخۆڵەی کەسێک لە دەمیەوە هاتە دەرەوە، ئەوا بە قەدەر ئەوە لەو پارەیە دەخوات کە شاردوویەتیەوە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی ڕێخۆڵە لە خەودا شەش واتای هەیە:
یەکەم: پارە و پارووی حەرام. دووەم: بەزەیی و دڵنەوایی. سێیەم: قسەی ناخۆش. چوارەم: منداڵ. پێنجەم: ژیان. شەشەم: کارکردن و خۆشییە.
No comments:
Post a Comment