سڵاوی خواتان لێ بێت گوێ گران، با بزانین ڕەنگ یان ڕەنگەکان لە خەودا چ واتایەک دەگەینێت؟
خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕەنگ-ڕەنگەکان:
ڕەنگی سوور لە خەودا بۆ پیاوان نیشانەی ئازار و خراپەیە، بۆ ژنان باشە.
ڕەنگی سەوزیش لە بۆ جل و شتەکانی تری جگە لە جل، بۆ پیاوان و بۆ ژنانیش نیشانەی خێر و چاکەیە لە دین و لە دونیاشدا.
ڕەنگی زەرد بۆ پیاوان و بۆ ژنانیش نیشانەی ئازار و نەخۆشییە.
ڕەنگی ڕەشی جلک بۆ پیاوان و بۆ ژنان نیشانەی خەم و بەڵایە تەنها بۆ ئەو کەسانە نەبێت کە خۆیان هەمیشە جلی ڕەش لەبەر دەکەن، بۆ ئەوان زەرەری نییە.
ڕەنگی کەوە و دێزیی جل و بەرگ بۆ ژنان و بۆ پیاوان نیشانەی خەم و مەینەتییە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: رەنگی سپی و سەوز لەخەودا نیشانەی خێر و بەرەکەت و ڕێز و حورمەت پەیداکردن و ئیمانی پاکە، چونکە جل و بەرگی بەهەشتیەکانە.
ڕەنگی ڕەش بۆ فەرمانڕەوا و دادوەر و وتاربێژ و سەرۆک و خاوەن شکۆ، نیشانەی گەورەیی و دەسەڵات و شەرەف و ڕێزە بە قەدەر بڕ و بەهای جل و و بەرگەکە.
ڕەنگی زەرد نەخۆشییە.
ڕەنگی سوور بەرهەڵسکاری و ناوکۆکییە.
ڕەنگی زەرد لە خەودا نیشانەی کەسێکە کە بوختانی بۆ هەل دەبەستێت، بەڵام بە دەستی ئەو، واتە (بینەری خەوەکە) خێر و بەخششی زۆری بۆ دەچێت.
No comments:
Post a Comment