خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پاسەوانی کردن:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پاسەوانی کردن:




ئیبن سیرین دەڵێ: پاسەوانی کردن لە خەودا، دوو واتای هەیە:

ئەگەر بینی بەباشی پاسەوانی کەسەکانی خۆی و خەڵکی دەڤەری خۆی دەکرد، نیشانەی خێر و قازانجی هەردوو دونیایەتی.

ئەگەر بینی لە کۆشک و سەرای فەرمانڕەوادا پاسەوانی دەکرد، واتە لە لایەن فەرمانڕەواوە سوود و قازانجی پێدەگات.

ئەگەر بازرگانێک ئەو خەوەی دیت، نیشانەی ئەوەیە لە بازرگانی کردندا قازانجی زۆر دەکات.

ئەگەر بینی پاسەوانی خەڵکانی چاکەکار و خۆپارێز و لە خواترسی دەکرد، واتە لەلایەن ئەو کەسە چاکەکارەوە، خێر و سوودی بیروباوەڕی ئایینی پێدەگات.

هەروەها پاسەوان لە خەودا، خاوەن ڕێز و گەورەیی و پلە و پایەیە و چارەسەری کارەکانی لەلایە و خەڵکیش گرنگی زۆری پێدەدەن.

تعليقات