خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پاساری-ریشۆڵە-گاوانی-باڵندەییەکە:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پاساری-ریشۆڵە-گاوانی-باڵندەییەکە:




ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی پاسار لە خەودا، پیاوێکی فێڵبازە کە گەشتی زۆر ئەنجام دەدات.

ئەگەر دیتی پاسارێکی ڕاگرتبوو یان کەسێک پێیدا، واتە لەگەڵ کابرایەکی گەشتیاردا دەبێتە هاوڕێ.

ئەگەر بینی گۆشتی پاساری دەخوارد، ئەوا بەقەدەر ئەو گۆشتەی خواردوویەتی، خێر و قازانجی دەگاتێ.

جابری مەغریبی دەڵێ: بینینی پاساری لە خەودا، پیاوێکی بێ بڕوا و بێدینە کە درۆی زۆر دەکات.

ئەگەر دیتی پاساری زۆر بەسەریەوە کۆبوونەوە، واتە لە نێو کافر و بێ بڕواکاندا، گرفتار دەبێت و گیر دەخوات.

تعليقات