فێرکاری چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کار لە نەخۆشخانەیەک:

فێرکاری چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کار لە نەخۆشخانەیەک:


بۆ نموونە کۆی گشتی ژمارەی قەرەوێڵەی نەخۆشخانەیەک هەموو بەشەکانی دەگاتە ٥٠٠ قەرەوێڵە، لەو ژمارەیە (٨) دانەیان تایبەتە بە چاودێری چڕ و (٢٧) قەڕەوێڵەی بۆ نەخۆشییەکانی گرێ (ئۆنکۆلۆژی) تەرخان دەکرێت.

بۆ نموونە نەخۆشخانە (١٤) بەشی کلینیکی هەناوی و نەشتەرگەری لەخۆ دەگرێت کە پێکهاتووە لەم بەشانە:

بەشەکانی نەشتەرگەریبەشی نەشتەرگەری گشتیبەشی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆبەشی نەشتەرگەری رێککاری و جوانکاریبەشی نەشتەرگەری قوڕگ و گوێ و لوتبەشی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاوبەشی ئافرەتان و منداڵبوونبەشی نەشتەرگەری روو و شەویلاگبەشەکانی هەناویبەشی نەخۆشییەکانی هەناوبەشی نەخۆشییەکانی مێشک و دەماربەشی نەخۆشییەکانی پێستبەشی رۆماتۆلۆجی و شیاندنەوەی پزیشکیسەنتەری هەرس و جگەرسەنتەری نەخۆشییەکانی گرێبەشی قەستەرەی دڵ.

جگە لەوە (٤) بەشی دیکەی پاڵپشت خزمەتگوزاری کلینیکی و فێرکاری پێشکەش دەکەن:

بەشی تاقیگەبەشی تیشکناسیبەشی دەرمانخانەسەنتەری ڕاهێنانی پزیشکی.

ڕەنگە ژمارەی پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەیەک بگاتە (٢٠٠) پزیشک کە سەر بە بواری پسپۆڕی جۆراوجۆر بن، نزیکەی (٣٠٠) پەرستار و (٤٥) دەرمانساز لە نەخۆشخانەیەک کار بکەن.

نەخۆشخانەیەکی ئاوها بواری فێرکارییەکی زۆر چالاکە و نزیکەی (٣٥٠ – ٤٠٠) پزیشکی نیشتەجێ لە نەخۆشخانەکە بوونیان هەیە و زۆربەیان قوتابیانی شارەزا و بۆردن.

ڕەنگە نەخۆشخانەیەکی فێرکاری چەندین خزمەتگوزاری زۆر پێشکەوتوو پێشکەش بکات وەک چاندنی گورچیلە، چاندنی گلێنە، چاندنی لوولپێچی گوێ، خوێن شوشتن (هیمۆدایالیزە)، هاڕینی بەردی گورچیلە بە شۆکوەیڤ (Lithotripsy) ، چارەسەری گرێ بە تیشک و…. هتد.

هەروەها چەندین پشکنینی پێشکەوتوو ئەنجام بدرێن وەک وێنەگری بە زرنگانەوەی موگناتیسی (MRI) و وێنەگری بە سی تی (CT Scan)، مەمۆگرافی و هتد.

تاقیگەی نەخۆشخانە ئامێری هەرە پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی زۆربەی پشکنینەکانی خوێن وەک پشکنینی هۆرمۆن و چاندنی میکرۆبەکان و نەخۆشیزانی شانەکان (Histopathology) و کیمیاگەری بەرگری شانەکان (Immunohistochemistry). ئەمە سەرەڕای هەموو پشکنینە ئاساییەکانی دیکە.

لە پشکنین و چارەسەرە پێشکەوتووەکانی دیکە پێنۆڕییە (نازور – Endoscopy) وەک پێنۆڕی سورێنچک و گەدە و دوازدەگرێ، پێنۆڕی کۆڵۆن، پێنۆڕی سییەکان.

جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئەو دەرمان و پێداویستی و کەرستە و کەلوپەلە پزیشکییانەی کە نەخۆشخانەیەک لە کاتی نەشتەرگەری یان هەر خزمەتێکی دیکەی پزیشکیدا بەکاری دەهێنێت کوالیتییەکی هەرە بەرزی هەیە و لە پشکنینەکانی کوالیتی کۆنترۆل دەرچووە و لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکاندا کڕدراوە.

سەرچاوەی زانیاری: ماڵپەڕی نەخۆشخانەی ڕزگاری

تعليقات