خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پاژنەی پێ:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پاژنەی پێ:




ئیبن سیرین دەڵێ: پاژنەی پێ لە خەودا، نیشانەی کار و کاسبی و ڕاکێشانی خەڵکە بە دووای خۆیدا.

ئەگەر دیتی پاژنەی پێی شکا، واتە بە کارێکەوە سەرقاڵ دەبێت کە دوواجار پەشیمانی بەدووادا دێت.

ئەگەر بینی پاژنەی پێی قەڵەشا-قڵیشا یان بریندار بوو، هەمان لێکدانەوەی هەیە، بەڵام پەشیمانییەکەی کەمتر دەبێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر کەسێ دیتی پاژنەی پێی خۆی دەبڕییەوە و دەیدا بە ئاژەڵی دڕندە، واتە ئەوەی بە کاروکاسبی بەدەستی هێناوە، دەیدات بە دوژمنەکانی.

ئەگەر بینی پاژنەی پێی کەوت و پاژنەی لە دەستدا، واتە بێ کاروکاسبی دەکەوێت و هەژار و بێ دەرەتان دەمێنێتەوە.

تعليقات