بەشی شێست و سێیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ سک پڕی لە کچیەتیدا:

بەشی شێست و سێیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ سک پڕی لە کچیەتیدا:


١- سک پڕی ئافرەت لە ئاوی (گەرماوەوە-حەمامەوە):

پیاو کاتێک کە لە گەرماو لەش پسی خۆی دەردەکات لەوانەیە سپێرمێک لە مەنیەکەی لە زەوی یان ئاو بکەوێت و ژنێک کە لە گەرماوەکەیە یان لەو کاتەی کە خۆی دەشوات بچێتە ناو دەزگای زاوزێیەوە و سک پڕی بکات.

ئەو ڕێگایەش گومانی هەڵە و ڕاستی لێ دەکرێت، چونکە سپێرمەکانی پیاو پێویستیان بە ئاو و هەوای تایبەت هەیە و لە ماوەیەکی کەمدا ژیانی خۆیان لە دەست دەدەن کە لە (نیو کاتژمێر) زیاتر نییە، بەڵام ئەوش لەگەڵ یاساکانی ئیسلامدا دژایەتی نییە کە دەڵێ دەبێ کانی ژنان لە سەرووی کانی پیاوانەوە بێت.

٢- هەندێک لە کچان بە لەدەست نەدانی پەردەی کچێتی سک پڕ دەبن!

ئەوەش بریتییە لەوەی کە “مێ” بە بێ ئەوەی (جووت بوون-ئاوێزان) لەگەڵ نێردا بکات سک پڕ دەبێت هەر وەک لە مێروولە و مێش هەنگویندا دەبیندرێت کە میری مێش هەنگوین جارێک بەبێ جووت گیری لەگەڵ نێرەدا (دووگیان-ئاوس) دەبێ و گەرانێژی دەکات کە ئەوانەش دەگۆڕدرێن بە نێرە، یان کرێکارەکە.

جارێکیش بە جووت گیری لەگەڵ نێرەدا گەرانێژی دەکات کە هەندێکیان لەوانە نێر و هەندێکیان بە مێش هەنگوینی مێیە دەگۆڕدرێن.

هۆی سەرەکی سک پڕبوونی کچ تەنها ڕوودانی لاوەکی کرداری جنسییە لە گەڵ ڕەگەزی پێچەوانەدا و بەس، سپێرمەکان زیندەوەری بە جووڵە و چالاکن و هەر (٣) چرکە یەک سانتی مەتر دەبڕن، لە ئەنجامی کرداری لاوەکیی جنسی لەوانەیە ئەو سپێرمانەی کە لە دەرەوەی دەزگای زاوزێ ڕژاون لە کونی پەردەی کچێتیدا پێ هەڵ بچن و خۆیان بە هێکۆکە یان نوتفەی ژن بگەینن و ببنە هۆی سک پڕی کچ بە بێ ئەوەی کە پەردەی کچێتی بدڕێت یان ئازارێک ببینێ.

ئێمە لە گەڵ یاساکانی خواوەند و دەقە مەزهەبییەکانمان نییە کە خاتوو مریەم بەبێ دەست لێدانی پیاو بەهۆی (ڕوح القدوس)ەوە عیسایەک دێنێتە سەر دونیا!!

کاتێک سەرقاڵی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان بووم لەگەڵ هەندێک لە دکتۆرانی ئەمریکی لە کڵێسەی (جلفا)ی (ئیسفەهان) خەریکی تەماشاکردنی دەرودیواری نەخشاو لە وێنەی خاتوو مریەم و عیسای مەسیح بووین، منیش بۆ ئەوەی بیروڕای ئەوان دەربارەی منداڵ بوونی خاتوو مریەم و دەست لێ نەدانی لەلایەن پیاوەوە بزانم گوتم: ئێوە کە دکتۆرن ئەو بابەتە چۆن لێک دەدەنەوە؟ گوتیان: ئێمە بابەتە مەزهەبییەکان وەک بەندایەتی قبوڵ دەکەین و ئینکاری زانستی لەو بوارەدا بەچاک نازانین.



تعليقات