بەشی پەنجا و نۆیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ڕێگاکانی پێشگیری کردن لە منداڵ بوون:

بەشی پەنجا و نۆیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ڕێگاکانی پێشگیری کردن لە منداڵ بوون:


ئەلف- لەژندا:

یەکەم: ڕێگا سرووشتییەکان:

ئەلف: پارێزگاری لە کاتەکانی گەرانێیژی: لەو ڕێگەیەدا لە هیچ ئامێرک کەڵک وەرناگیردرێت، تەنیا لەو ڕۆژانەی کە ژن تێیایدا تۆو-توخم دانان دەکات، خۆت لە جووت بوون بپارێزە.

گەرانێژی بەشێوەیەکی گشتی لە نێوان (١٢-١٦) ڕۆژی خولی مانگانەیە، یان یەک هەفتە دووای تەواوبوونی خوێنی مانگانە، چونکە ئەو کاتانە گومانی سک پڕی لە ئافرەت ناکرێت و ئەوەش ڕێگایەکی تەندروست و بێ زیانە.بە: جووت بوونی پچڕاو (منقطع): واتە ئەو کاتەی کە مەنی پیاو لە حاڵەتی فڕێدانی دایە، توڵی بکشێنێتە دەرەوە و لە دەرەوەی ئەندامی زاوزێی ژن بیڕێژێت، ئەوەش نەچوونی مەنییە بۆ ناو منداڵدانی ژن، کە باری دەروونی خراپی بۆ سەر ژن و مێرد پێوەیە و بۆ ستوونی بڕبڕەی پشت (فەقەرات) زیانی هەیە.

جیم: شیردانی بەردەوام: شیردان بە منداڵ بەشێوەیەکی بەردەوام بەرگری لەسک پڕی دەکات.

دووەم: ڕێگا کیمیاوەیەکان:

کوشتنی تۆوی-توخمی پیاوە بە هۆی ماددە کیمیاوەیە ئاساییەکانەوە وەک: تێکەڵاوکردنی سرکە و ڕۆنی زەیتوون و (خوێی شیو-چێشت) و کەفی سابوون و ئاوی لیمۆ.

سێیەم: بەرگری بەردەوام:

بەرگری بەردەوام لە ژندا بە بەستنی لوولەی منداڵدان و لە پیاویشدا بە بڕینی لوولەی مەنی گواستنەوەی (لاپاراسکوپ).

چوارەم: (شۆردنەوەی-شووشتنەوەی) منداڵدان:

شۆردنەوەی دەست بەجێی منداڵدانە کە نابێ زیاتر لە دوو چرکە بخایەنێت، ئەویش بەهۆی ئامێری تایبەتەوە کە دەخرێتە ناو منداڵدان و بۆڕی زاوزێی ژنەوە، ئەو ڕێگایە بەکەڵک نییە، چونکە لەوانەیە سپرێمی پیاو بە شێوەیەکی زۆر خێرا خۆی بگەینێتە دیواری منداڵدان و شوێنی خۆی بکاتەوە، ئەستەمە دەرمانی کیمیاویش کەلە نزیکەوە کاریگەری هەیە بێ شوێنەوار بمێنێتەوە.

پێنجەم: ڕێگای هۆڕمۆنی بەهۆی حەبەوە:

ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەو حەبانە لە بازاڕدا دەست دەکەون و باشترینیشیان لە ڕوانگەی کیمیاوییەوە ئەو دووانەن: (نوراپینودریل- Norethynodrel) و (نوراپیسترون- Norethistrone) ئەوانەش ئارەزووی جنسی کەم دەکەنەوە و ڕێگایەیکی پەسەندکراو نییە و زیاتر دەبنە مایەی دڵ تێکهەڵاتن و ڕشانەوە.یان بەکارهێنانی هۆڕمۆنەکانی (واژینال)ە لە ڕێگەی کۆمەوە (شیاف) و ئەوەش پێشگیرییەکی گونجاوە بۆ دووگیان نەبوونی ژن ئەگەر لە ژێر چاودێری پزیشکی تایبەتدا بێت.

هەروەها دەزری خولی (هایدرۆکسینی پرۆجیسترۆن)ی سمتی، کە (١٥٠) گرامەکەی بۆ سێ مانگ و (٣٠٠)گرامەکەشی بۆ شەش مانگ کاریگەرە.

شەشەم: دیافراگم یان پەردە:

(مەڵحەمی-مەرهەمی) سپرێم کوژ بەهۆی دیافراگمەوە دەخرێتە نێوان ئەندامی جووتبوون و زاڵکی منداڵدانی ژن، ڕێگایەکی بەکەڵکە و زیانی نییە، ئەوەی کە پێویستە بزانرێت دیاری کردنی ڕادەی دیافراگمەکەیە لەلایەن پزیشکی تایبەتەوە کە بۆی دیاری دەکات، ئەو ڕێگایەش بەرگری لە گواستنەوەی نەخۆشی لەکەسی تووش بووەوە بۆ کەسی ساغ دەکات، کاریگەری ئەو ڕێگایە بەبێ ماددەی کرم کوژ (٢-٣٥) لە سەدە، بەڵام بەهۆی ماددەی سپرێم کوژەوە (٩٧) لەسەد کاریگەرە.

ئەوەی شایانی باسە، پێویستە ئەو (مەڵحەمی-مەرهەمی) سپرێم کوژە نیو کاتژمێر پێش (جووتبوون-ئاوێزان) لە منداڵداندا بەتاڵ بکرێت و ژن هەر بە ڕاکشاوی بمێنێتەوە.

حەوتەم: بەکارهێنانی ئامێری (IUD)

جێگیر کردنی ئەو ئامێرەیە لە ناو منداڵدانی ژن کە ئەویش ئەو زیانانەی خوارەوەی هەیە:

١- سک پڕی لە دەرەوەی منداڵدان بەتایبەتی لە ژنە گەنجەکاندا.
٢- خزین و لاچوونی دەزگاکە لە شوێنی خۆی.
٣- کون بوونی منداڵدان یان زالکی منداڵدان.
٤- هەوکردن.
٥- ئازار لە کاتی خوێن دیتندا.
٦- بەربوونی خوێنی منداڵدان.
٧- نەخۆشی هەوکردنی ناوڕان.

بەشێوەیەکی گشتی ڕێگا بەرگرییەکان زیانیان لە بەکەڵک بوونیان زیاترە بەتایبەتی بۆ ژنانی جگەرەکێش و ئەوانەی تەمەنیان لە سەرەوەی (٤٠)ساڵە.

بە- لە پیاودا:

١- (جووت بوون-ئاوێزان)ی پچڕاو: بریتیە لە چوونی مەنی بۆ ناو منداڵدانی ژن لە پێش چێژ وەرگرتنی تەواو بەهۆی کشانەوەی توڵ و ڕژانی مەنی لە دەرەوەی لەشی ژن، ئەو ڕێگایە گرفتی دەروونی و خوێن ساردی لە نێوان ژن و مێرددا پەیدا دەکات.

٢- ڕووکەش یان کاندۆم: بریتییە لە پۆششی توڵ بەهۆی کیسەی تەندروستی تایبەتەوە، کە بەرگری لە ڕژانی مەنی پیاو بۆ ناو منداڵدانی ژن دەکات و مەنییەکە دەڕژێتە ناو ئەو کیسەوە.

٣- بەستن: برتییە لە بەستنی بۆڕی مەنی ڕێژی پیاو، بە ڕێگای پزیشکی.هاوسەرانی ئازیز، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت، شانازی بە زۆری نەتەوەیەکەوە دەکات جا ئەگەر ناچارنین، خۆتان لە ڕێگە پێشگیرییەکان دوور بخەنەوە و بهێڵن با منداڵتان بێیت و منداڵ دیارییەکی خوای گەورەیە.



تعليقات