خەوننامەی کوردی، بەشی بە، بورجەکان-مانگەکان:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە، بورجەکان-مانگەکان:


ئیبن سیرین دەڵێت: بینینی کەلووی گۆزە (خاکە لێوە) و شێر (گەلاوێژ) و کەوان (سەرماوەز) دەگەینێت کە نیشانەی لەشکر و سوپای حاکم و فەرمانڕەوای ناوچەکەیە.

هەروەها بینینی گا، گوڵەگەنم، گیسک، مانگەکانی (گوڵان، خەرمانان، بەفرانبار) دەگەینێت و نیشانەی کوڕی حاکم و فەرمانڕەوای وڵات دەگەینێت.بینینی (جمک-دووانە)، تەرازوو، سەتڵ کە مانگەکانی (جۆزەردان، ڕەبەز، ڕێبەندان) دەگەینێت، نیشانەی دادوەر و خاوەن بیر و ڕاوێژکاری فەرمانڕەوای وڵاتە.

هەروەها بینینی قرژاڵ، دووپشک، نەهەنگ کە مانگەکانی (پووشپەڕ، خەزەڵوەر، ڕەشەمە) دەگەینێت، نیشانەی بینینی خاوەن پلە و پایە و دەرگاوان و پاسەوانانی حاکم و فەرمانڕەوای وڵاتە.

ئەگەر کەسێک کەلووی لە خەودا بینی، لەگەڵ کابرایەکی بەشکۆدا دەکەوێتە کارکردن و ئاواتەکانی دێتە دی.

ئەگەر کەلووی گای بینی، ئەوا لەگەڵ کابرایەکی نەزان و داماودا سەروکار پەیدا دەکات و ئاواتەکانی دێتە دی.

ئەگەر کەلووی (جمک-دووانە)ی دیت، ئەوا لەگەڵ پیاوێکی قسەزان و دەمپاڕاودا سەروکار پەیدا دەکات و خواستەکانی دێتە دی.

ئەگەر (قرژاڵ-قرژانگ)ی دیت، واتە لەگەڵ پیاوێکی بێ دایک و باب و بێ بنەماڵە، سەروکارێک پەیدا دەکات و خواستەکانی دێتە دی و گەورەیی و پلە و پایە بەدەست (دێنێت-دێخێ).

ئەگەر گیسکی دیت، واتە لەگەڵ پیاوێکی وەزیر و بێ وەفادا دەست دەدەنە کارێک و بە مرازی خۆی ناگات.

ئەگەر تەرازووی دیت، ئەوا لەگەڵ پیاوێکی دادوەردا دەست دەداتە کارێک و هەر بەڵێنێکی پێ بدات، دەیباتە سەر.

ئەگەر دووپشکی بینی، ئەوا لەگەڵ پیاوێکی دوژمندا، یان لەگەڵ ئافرەتێکی خراپەکار و داوێن پیسدا سەروکار پەیدا دەکات و ئەوەش ئازار و مەینەتی تووش دەکات و خەمبار و دۆشداماو دەبێت.

ئەگەر کەلووی کەوانی بینی، ئەوا لەگەڵ پیاوێکی سالاردا دەست وەردەداتە کارێک و خواستەکانی بەدی دێت و خەڵکیش خۆشیان دەوێت.

ئەگەر کەلووی نەهەنگی بینی، ئەوا لەگەڵ پیاوێکی غەریب و دڵساف و گوفتار چاک و ڕووخۆش و کەمدوودا دەست دەداتە کارێک و خواستەکانی دێتە دی.



تعليقات