خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بۆق:
ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی بۆقی هەبوو، لەگەڵ پیاوێکی پاک و باش دەبێتە هاوڕێ.
ئەگەر بینی بۆقی کوشت و گۆشتەکەی خوارد، واتە دڵی کەسێکی لە خواترس دەڕەنجێنێ.
ئەگەر کۆمەڵە بۆقێکی زۆری لە شوێنێک بینی، نیشانەی ئەوەیە سزای خودای گەورە نزیکە و بەسەر ئەو شوێنەدا دەبارێ.
ئەگەر بینی بۆق ئەوی گەست، نیشانەی ئەوەیە، لە کەسێکی خواترسەوە زیانی پێدەگات.
ئەگەر بینی بۆقێکی لە ناو ئاو دەرهێنا و خستیە سەر زەوی، ئەوا ستەم لە کەسێکی لە خواترس و پاک دەکات.
Comments
Post a Comment