بەشی بیست و سێیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ هۆی دابەزینی سوورەتی ئەنفال لە دیدی ئایینی ئیسلامەوە:

بەشی بیست و سێیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ هۆی دابەزینی سوورەتی ئەنفال لە دیدی ئایینی ئیسلامەوە:


وەک لە بابەتی پێشوو ئاماژەمان پێکرد، بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشەیە کە لە نێوان شەڕکەرە موسڵمانەکان ڕوویدا، لە دابەشکردنی دەستکەوتەکانی شەڕی بەدر، بۆیە دەتوانین ئەنفال لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە بەم شێوەیە ڕێکبەخین:

١- ئەنفال بە واتای ئەو دەستکەوتانە دێت، کە (شەڕکەرە-جەنگاوەرە) موسڵمانەکان لە کاتی شەڕدا، لە بتپەرەستان و بێباوەڕان لە ماڵ و سامان و ئاژەڵ و دیلەکانی دەستیان دەکەوێت.

٢- ئەو لایەنەی کە دەستکەوتەکانی لێ وەردەگیردرێت دەبێ کۆمەڵە خەڵکێکی بێباوەڕ و کافربن، لەلایەن ئەو موسڵمانانەی کە مەبەستیان شەڕکردنە بۆ سەرخستنی ئایینی ئیسلام، نەک کەسانی بێتاوان.

ئەگەر بەراوەردێک لە نێوان ئەنفالی ڕژێمی بەعس و بنەماکانی ئەنفال بکەین، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ یەکتری ناگونجێن، چونکە گەلی کورد بە زۆرینە، گەلێکی موسڵمان و بڕوادارە.

لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ئایینی ئیسلام، بە ئارەزووی خۆیان بوونەتە موسڵمان، تاکوو ئێستا لە نەتەوە دەگمەنەکانن کە بە درووستی پەیڕەوی ئایینی ئیسلامیان کردبێت، هەروەها کورد لەسەر خاک و ناو ماڵی خۆی هێرشی کراوەتە سەر، بە زەبری هێز تاڵان کراوە و لە گوندەکانیان ڕاپێچی شوێنە نادیارەکان کراون و زیندە بە چاڵ و گوللەبارانیش کراون.



تعليقات