بەشی دووازدەیەمی ئابووری؛ یەکەم؛ داهاتی نەتەوەیی و بارگۆڕانی ئابووری؛ بەرهەمی نەتەوەیی (National product):

بۆ نموونە (پزیشک و ئەندازیار و مامۆستا و پارێزەر…هتد) بە بەرهەمهێن دادەنرێن.


لە سەرەتادا پێویستە بیرمان بێتەوە (بەرهەمهێنان-Production)بریتییە لە دروستکردنی سوود یان زیادکردنی، ئەو چالاکیانەی کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات و لە دواییدا خۆیان دەردەخەن، بە ئامانجی پڕ کردنەوەی پێداویستییە ڕوو لە زیادبووەکانی خۆی.
بۆیە (هەر کارێک ببێتە هۆی دروستکردنی سوودێک و پێداوسیتییە مرۆییەکان پڕ بکەنەوە بەکاری بەرهەمهێن دادنرێت هەرچەندە ئەگەر شێوەیەکی مادیشی نەبێت، بۆ نموونە پزیشک و ئەندازیار و مامۆستا و پارێزەر…هتد) بە بەرهەمهێن دادەنرێن، چونکە سوودێک دەبەخشن و پێوسیتییەکی مرۆیی پڕ دەکەنەوە.
بەرهەمهێنانی شمەک و کارگوزراییەکان ئامانجێکی سەرەکییە کە مرۆڤ هەوڵ دەدات گەشەی پێبدات، چونکە پەرەسەندنی ئەم چالاکییە (بەرهەمێنانە)یان دواکەوتنی ڕادەی پەرەسەندنی ئابووری نەتەوەیی دواکەوتنی دەستنیشان دەکات، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمی نەتەوە و نزمبوونەوەی، بە ڕادەی گەشەکردن و پێشکەوتنی کەرتەکانی بەرهەمهێنانەوە بەستراوە.
بەڵام (بەرهەمی نەتەوەیی) زاراوەیەکە (بە قەبارەی لێشاوی ئەو شمەک و کارگوزارییە تەواوانە دەگوترێت کە لە ماوەیەکی دیاریکراودا کە بە زۆری ساڵێکە بەرهەمهێنراون و پێشی دەگوترێت (تەوژمی شمەک).
تێبینی ئەوەش دەکرێت کە بەرهەمی نەتەوەیی تەنیا شمەک و کارگوزاری تەواو دەگرێتەوە (تەواو دروستکراو) کە ئاراستەی پڕکردنەوەی پێداویستییەکان کراوە، واتە شمەکە ناوەندییەکان و شمەکە نیمچە دروستکراوەکان ناگرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی دوور بکەوینەوە لەو هەڵەیەی کە پێ دەگوترێت دووجار ژماردن، چونکە هەموو شمەکێک لە کاتی چالاکی بەرهەمهێنانیدا بە چەند قۆناغێکی جۆراوجۆر تێدەپەڕێ، لەسەرەتادا لە شێوەی یەکەمیدا کەرەستەی خاوە و دەگوترێت بۆ شمەکی ناوەندیی هەتا دەبێتە شمەکێکی تەواو دروستکراو، بۆ نموونە نان شمەکێکی تەواو دروست کراوە و ئامادەیە بۆ بەکاربردن، بەرهەمهێنانی نانەکە بە چەند قۆناغێکدا دەڕوات، لەسەرەتاوە گەنم وەک کەرەستەیەکی خاو و ئارد وەک کەرەستەیەکی ناوەندی لەبەرهەمهێنانی نانەکەدان بۆ ئەوەی بەهای شمەکەکە لە جارێک زیاتر نەژمێردرێت، ئەوا بەرهەمی نەتەوەیی تەنها شمەکی تەواو دەگرێتەوە کە لە نموونەکەماندا نانەکەیە و لە پاشاندا ئەوانەی بەکارهێنراون لە بەرهەمهێنانی شمەکەکەدا دەچنە چوارچێوەی بەهای شمەکە تەواوەکەوە.
تێبینی: خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و بەرگری و تەندروستی بە خزمەتگوزاری نیمچە دروستکراو دادەنرێن، چونکە پێوسیتییەکن لە پێداوسیتیەکانی چالاکی بەرهەمهێنان.

تعليقات