بەشی پەنجا و دووەمی ئەدەب، شێخ سەعیدی پیران (١٨٦٨-١٩٢٥ ی.ز):

ئەوەبوو شێخ سەعید نیشتیمانپەروەرانی کوردی دایە پاڵ خۆی و شۆڕشی ١٩٢٥-١٩٣٠ی کوردی لە وڵاتی تورکیای دەستکردی داگیرکەردا بەرپا کرد.


شێخ سەعید کوڕی شێخ مەحموودی ((کڵدار))ە، لە بنەماڵەیەکی ئایینی لە دایک بووە، لە گوندی ((پیران)) کە کەوتووەتە ژوورووی ((دیاربەکر))ەوە هاتووەتە دونیاوە.
کڵدار، نازناوی بنەماڵەی باوکی بووە، شێخ سەعید پیاوێکی زانا و نیشتیمانپەرەوەر بووە، لە گەلێ لاوە خزمەتی خۆی کردووە، یەکێک لەبەر ئەوە کە خەڵیفەی ((مەولانا خالد)) بووە و تەریقەتی ((نەقشبەندی)) لە ناوچەی باکووری کوردستاندا بڵاو کردووەتەوە، لەم ڕووەوە خۆیشی بووە بە شێخێکی پایەبەرز و تا دوازدە هەزار مورید و پەیڕەویکەری هەبووە، لەوانە بووە کە خۆشەویستی ئایینی و نیشتیمانپەروەریەتی بە تەواوەتی لە کوردستاندا ناوبانگێکی گەورەی هەبووە.
لە باری زانست و زاناییەوە وەکوو چۆن شێخێکی پایەبەرز بووە، زانا و زانست خوازێکی جیاواز و بەرز بووە، گەلێ ئیجازەی فێرکردنی داوە بە فەقییەکانی لەمانە دوازدە زانای هەرە گەورە و پایەبەرزی پەروەردە کردووە.
لەباری نیشتمانیدا لە باوەڕی شێخ سەعیدا حکوومەتی ئەو سەردەمەی عوسمانی داگیرکەر، لە ڕێگای شەریعەتی ئیسلامەوە نەچووە بەڕێوە، ئەمیش بۆ هاتنەوە سەر رێی حکوومەتی عوسمانی داگیرکەر و بۆ کەمکردنەوەی ئەو سەرانە و پیتاکانە کە خستبوویانە سەر دانیشتووانی کورد و نەتەوەکانی تر، ئەوەبوو شێخ سەعید نیشتیمانپەروەرانی کوردی دایە پاڵ خۆی و شۆڕشی ١٩٢٥-١٩٣٠ی کوردی لە وڵاتی تورکیای دەستکردی داگیرکەردا بەرپا کرد.
ئەم شۆڕشە بەهۆی هەندێ کەم و کووڕییەوە کە تیایدا سەری هەڵدا سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا، شێخ سەعیدش گیرا و لە لایەن تورکەکانەوە لە سێدارە درا.
ئەم پیاوە توانی لەو ماوە کەمەی ژیانیدا پێشەواییەتییەکی مێژووی بۆ نەتەوەکەی خۆی لە کوردستان بگرێتە دەست.
شێخ لە پایەی زانیاری و ئەدب و هۆنەردا یەکەم کەس بووە لەو ناوچەیەدا هۆنراوەی کوردی و فارسی و عەرەبی داوە بە خەڵکەکەی.
پیاوێکی بەسامان بووە، لە نان و بدەیی و دیوەخانداریدا بەناوبانگ بووە لەپاڵ کەسایەتییە شۆڕشگێڕیەکەیدا کە سەرکردە و پێشڕەوی شۆڕشێکی گەورە بووە.
بەهۆی شێخ سەعیدی پیرانەوە ((تەریقەتی مەولانا خالد)) لە کوردستان ناوبانگی دەرکردووە.
کۆڕی قوتابخانە و خانەقاکەی وەکوو پوورەی هەنگ وابوو، لە دوولاوە بۆ وەرگرتنی زانیاری ڕێگای (تەریقەت و شەریعەت) ڕووی تێکراوە.
هەر لەم دوو ڕێگایەوە بوو کە لە ئەنجامدا شۆڕشی کوردی لە باکووری کوردستان ڕچکەی شکاند بۆ شۆرشێکی گشتگیری نەتەوایەتی لە هەموو کوردستان.
ئەم سێ ڕێچکەیە کە شێخ سەعیدی پیران گرتبوویە بەر، بوون بە سێ شاڕێگە کە موریدان و پەیرەوانی هەر سێ ڕێگایەکە لە پاش خۆیشی لەسەری ڕۆیشتن و ئاوەدان کرایەوە و تا ئیستاش ئەم شۆڕشانە بەردەوامیان هەیە دژ بە داگیرکەرانی هەر چوارپارچەی کوردستان.
بەشی پەنجا و دووەمی #ئەدەب، #شێخ #سەعیدی #پیران (١٨٦٨-١٩٢٥ ی.ز):
ئەوەبوو شێخ سەعید #نیشتیمانپەروەرانی کوردی دایە پاڵ خۆی و #شۆڕشی ١٩٢٥-١٩٣٠ی #کوردی لە #وڵاتی #تورکیای #دەستکردی #داگیرکەردا بەرپا کرد.

تعليقات