خەوننامەی کوردی، بەشی بە، بناگوێ:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە، بناگوێ:


بینینی بناگوێ لە خەودا، نیشانەی کوڕی جوان و قۆزە.

وە بینینی هەردوو بناگوێ نیشانەی دوو کوڕە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: بینینی بناگوێ لە خەودا، نیشانەی پێگە و ڕێزی ئەوە.

بینینی کەموکورتی لە بناگوێدا، نیشانەی کەموکورتییە لە پێگە و ڕێزی خاوەن خەوەکە (بینەری خەوەکە).

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی بناگوێ لە خەودا، چوار جۆرە.

یەکەم: کوڕی ڕوخسار جوان. دووەم: ڕێز و پێگە. سێیەم: ئایین و ئیمانی ڕاست و دروست. چوارەم: سوود و قازانج بەهۆی منداڵەکانیەوە.



تعليقات