بەشی سی و چوارەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ ڕژێمی عێراقی داگیرکەر بۆ پەیڕەوکردنی ژینۆسایدی-جینۆسایدی ئابووری بەرامبەر بە گەلی کورد چەندین شێوازی گرتەبەر کە ئەمانەن:
بەشی سی و چوارەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ ڕژێمی عێراقی داگیرکەر بۆ پەیڕەوکردنی ژینۆسایدی-جینۆسایدی ئابووری بەرامبەر بە گەلی کورد چەندین شێوازی گرتەبەر کە ئەمانەن:
١. سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بە سەر کوردستان بە گشتی و ناوچە ئازاد کراوەکان بەتایبەتی.
٢. مین ڕێژکردنی زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە شاخاوییەکان، کە سەرچاوەی بژێوی دانیشتوانەکەی بوو.
٣. تەقاندنەوە و کوێرکردنەوەی زۆربەی سەرچاوە ئاوییەکان و ژەهراویکردنی کانیاوەکان.
٤. سووتاندنی ڕەز و باخ و پاوان و زەوییە کشتوکاڵییەکان و بڕینەوەی دارستانەکان بە مەبەستی لە ناوبردنی سەرچاوەکانی داهاتی ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە.
٥. بە زۆر ڕەوانەکردنی پیاوانی ناوچە کوردییەکان بۆ ڕێزی سوپا و سوپای نەتەوەیی واتە: (الجیش الشعبی) و جاشایەتی، بەتایبەتی لە کاتی شەڕەکانی ڕژێم لەگەڵ وڵاتی ئێرانی داگیرکەر یان لە گەڵ پێشمەرگەدا.
بەڵام لە ساڵی ١٩٨٨ی.ز لە نێوان شاڵاوەکانی ئەنفال، ڕژێم بێگوێدانە هیچ یاسا و ڕێسایەک، هەرچی ژێرخانی ئابووری کوردستان هەبوو بەتەواوەتی وێرانیکرد، بەڵام بە جۆرێک ئەگەر چەندین ساڵ بنیاتنانەوەی بۆ بکرێت، ناگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
Comments
Post a Comment