خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەخشین وەرگرتن:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەخشین وەرگرتن:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی بەخششیان پێدا، دەبێ بزانرێت ئەو بەخششە چییە و ئەگەر بەخشندەکە باش و ناسراو بوو یان نا، ژنی پیر بوو یان گەنج، ئەو کاتە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

ئەگەر دیتی بەو جۆرەیە کە خەڵکی خۆشیان دەوێ، نیشانەی چاکەیە.ئەگەر بە پێچەوانەی ئەوە بوو، نیشانەی زەرەر و زیانە.

ئەگەر دیتی بەخشش بە بەڵینی هەڵە و ناباش بوو، نیشانەی درۆ و فێڵ و تەڵەکەیە.

ئەگەر ئەو بەخششە، جلوبەرگ بوو، یان میوە و شتێکی شیرین بوو، نیشانەی ئەوەیە دەچێتە ڕێزی گەورەکانەوە و سوود و قازانجی دەست دەکەوێت.

ئەگەر دیتی جوولەکەیک یان مەسیحییەک بەخششی پێدا، نیشانەی ئەوەیە کە بەخشندەکە، موسڵمان دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی کەسێک بەخششێکی پێدا و ئەویش وەری گرت و سوپاسی کرد، نیشانەی زۆربوونی پارە و سامان و تەندروستییە، ئەگەر سوپاسی نەکرد، لێکدانەوەی پێچەوانەیە.



تعليقات