خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بۆنی خۆش-عەتر:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بۆنی خۆش-عەتر:


ئەگەر دیتی بۆنی خۆش و عەتری پێبوو، بۆ خۆیشی زانا و خوێندەوار بوو، نیشانەی ئەوەیە خەڵکی سوود لە زانستەکەی دەبینن.

ئەگەر دەوڵەمەندێک ئەم خەوەی بینی، واتە خەڵکی کەڵک لە سامانەکەی وەردەگرن.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بۆنی خۆش لە خەودا، نۆ واتای هەیە.

یەکەم: ستایش کردن. دوەم: بیستنی قسەی خۆش. سێیەم: زانستی سوود بەخش. چوارەم: ڕەوشتی باش. پێنجەم: کۆڕی زانست. شەشەم: پیاوی باش و پیرۆز. حەوتەم: قسەی پڕ مانا و نەستەق. هەشتەم: دین و ئیمانی پاک. نۆیەم: بیستنی قسەی خۆشحاڵکەر لە دۆست و هاوڕێیەکەوە.



تعليقات