بەشی نەوەد و سێیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەراز-گاکوڵ:

بەشی نەوەد و سێیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەراز-گاکوڵ:


ئیبن سیرین دەڵێ: بەراز لە خەودا، پیاوێکی بەهێزی دەوڵەمەندە، بەڵام ئاست نزم و بێ ئاگایە.

بەرازی ماڵی، پیاوی دڵفراوانە، بەڵام پیس و ئاکار خراپ و بێ ئیمان و بێ بڕوا و کافرە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: تێکەڵبوون لە گەڵ بەراز، دونیای باش و دینی لاواز و خراپە.

بینینی بەچکە بەراز لە خەودا، خەمە و خواردنی شیری بەراز لە خەودا، بەڵا و ناڕەحەتییە لە سەروەت و ساماندا، بەقەدەر ئەوەی خواردوویەتی.

ئەگەر دیتی گۆشتی بەرازی دەخوارد، واتە ماڵ و سامانی حەرام دەخوات.

ئەگەر بینی گەلە بەرازی لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەیکی تر دەبرد، واتە حاڵ و گوزەرانی دونیای باش دەبێت، بەڵام بیروباوەڕی بە دینەکەی خراپ دەبێت.

ئەگەر بینی لەناو گەلە بەرازدا دەگەڕا، شادومان دەبێ بەهۆی ئەو سەروەت و سامانەی کە بە زوڵم و ستەم دەستی دەکەوێت.

ئەگەر دیتی لە نێو گەلە بەرازدا دانیشتووە، واتە بەسەر دوژمندا زاڵ دەبێت، وە ڕێز و گەورەیی پەیدا دەکات.

ئەگەر بینی بەراز لە پشتیەوە هات و لە پێشیەوە دەرچوو، واتە بە ئاواتێکی پیس و ناشرینی دەگات.

ئەگەر دیتی کەسێ پێستی بەرازی پێدا، ئەوا ماڵ و سامانی حەرامی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی شووانی بەراز بوو، واتە دەبێتە سەرۆک و فەرمانڕەوای گرووپێکی خراپەکار و دین سست.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی لەگەڵ بەرازی کێوی دەجەنگا، لەگەڵ سەرۆک و گەورەیی سووک و ستەمکاردا دەبێتە شەڕیان.

ئەگەر بینی تووکی بەراز، یان پێست و یانیش ئێسکی بەرازی هەیە، ئەوا بەو ئەندازەیە ماڵ و سامانی حەڵاڵی دەست دەکەوێت.



تعليقات