ئاگاداربە ئەم هەڵانە ده‌بنه‌ هۆی تێكدان و له‌ كار كه‌وتنی گێڕەکەت.

ئاگاداربە ئەم هەڵانە ده‌بنه‌ هۆی تێكدان و له‌ كار كه‌وتنی گێڕەکەت.

پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی دیاریکردووە، كه‌ نابێت لە ئۆتۆمبێلی ‌گێڕ ئۆتۆماتیكدا ئه‌نجامبدرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه‌ هۆی تێكدان و له ‌كاركه‌وتنی گێڕەکەت:

۱- نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک ڕابكێشرێت له‌ D یان له‌ R یان له‌ P جگه‌ له‌ N، ئه‌ویش بۆ مه‌ودایه‌كی زۆر كورت.

۲- نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێكی تر ڕابكێشێت، چونكه‌ زیان به‌ كلاجه‌كانی ناو گێڕ ده‌گه‌یه‌نێت.

۳- نابێت له ‌ڕێگادا بیده‌ی به‌ N دوواتر بیده‌یته‌وه‌ به‌ D ئه‌وه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ گێڕ.

٤- نابێت گێڕ له‌ Dیەوە بده‌ی به‌ R یان به‌ پێچه‌وانه‌، وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی به‌ ته‌واوی ده‌وه‌ستێت.

٥- هه‌ندێ له‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كان پله‌ی گه‌رمی ڕۆنی گێڕت پێ ده‌ڵێن، هه‌ر كاتێ ئاگاداری كردیه‌وه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رمی ڕۆنی گێڕ به‌رزبووەته‌وه‌، ده‌بێت ڕایبگری تا سارد ده‌بێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ورازی زۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رزی كه‌ش و هه‌وا.

٦- هه‌وڵ بده‌ن له ‌كاتێک كه‌ ئۆتۆمبێل ڕاده‌گرن سه‌ره‌تا بیكه‌نه‌ N، پاشان برێک-ستاپی دەست ڕابكێشن، دواتر بیكه‌نه‌ P، بۆ ئه‌وه‌ی دوایی كه‌ داتانه‌وه‌ به‌ گێڕی D به‌ زه‌حمه‌ت نه‌چێته‌ گێڕ و كرته‌ی نه‌یەت به‌ تایبه‌تی له‌ شوێنی به‌رز و نزم.

سەرچاوەی هەواڵ: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانى

تعليقات