خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەخشین و بەخشینەوە:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەخشین و بەخشینەوە:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی ماڵ و سامانەکەی خۆی، بۆ کاری خێر بەکار دەهێنا و دەیبەخشیەوە، واتە ژن بۆ کوڕەکەی خۆی دێنێت، یان بە کەسێک لە خزمەکانی خۆی دەدات و ماڵەکەی خۆی بەسەریاندا دابەش دەکات.

ئەگەر ماڵ و سامانەکەی خۆی لە خراپەکاریدا خەرج دەکرد و دەیبەخشیەوە، واتە بەلای گەندەڵی و حەرام خۆریدا دەچێت.

ئەگەر ماڵ و سامانەکەی خۆی بەسەر بێگانەکاندا دەبەخشیەوە، واتە حاڵ و بارودۆخی ئەو کەسە، هەم بە مردنی و هەم بە زیندوومانەوەی لە ژیاندا، پەرتەوازە و بێلانە دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی ماڵ و سامانی کەسێکی تری لە پێناوی خودا دەبەخشییەوە، واتە خێر و شەڕەکەی بۆ خاوەن ماڵەکە دەگەڕێتەوە.



تعليقات