مێژووی ئەم ڤایرۆسە و چەند ئاگادارییەک و ڕێنماییەک لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٠ی.ز دا دەرکەتووە.


ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسیارە لە گرتن و لەناوبردنی سیستەمی هەناسەدان و بۆڕی هەناسە، بەشێوەی هەوکردن و تەنگە نەفەسی لە سیستەمی هەناسەکێشاندا.
کۆمەڵە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Sars-Cov) لە ساڵەکانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ و Mers-cov لە ساڵی ٢٠١٢-٢٠١٣ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەند، سەرچاوەکەی سعوودیا بوو.
ئەو نەخۆشییە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا، هەردووکیان لە بنەماڵەی کۆرۆنا ڤایرۆسن، ئەم ڤایرۆسە لە سەدەی بیست و یەکەمدا، لە مرۆڤەوە دگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
هەردوو نەخۆشی (Sars-Mers) بە ڕێژەیەکی زۆر لە شەمشەمە کوێرەوە بۆ مرۆڤ گوازراونەتەوە، ژینێتێکی-جینێتێکی سارس و مێرس هەردووکیان لە ژینێتێکی شەمشەمە کوێرەدا دەبیندرێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێت بچێتە لەشی هەموو کەسێکەوە بە منداڵ و جوان و پیرەوە، بەڵام ئەوانەی کە بەتەمەنن و نەخۆشی تایبەتیان هەیە وەک (شەکرە-دیابەتیک)، (شێرپەنجە و جەڵتە) یان (تەنگە نەفەسی)، ئەم جۆرە کەسانە ئەگەر تووشی ئەم ڤایرۆسە بن زۆر مەترسی دارترە لەو کەسانەی کە لەش ساغ و دوور لەو نەخۆشینانەن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێت تووشی کەسێک بێت ئەگەر ئەو کەسە پێ نەزانیت لە ماوەی ٢ تا ١٤ ڕۆژدا.
کەسی تووشبوو بەم ڤایرۆسە لە سەرەتادا تا چەند ڕۆژێک پلەی گەرمی لەشی ئاسای دەبێت، بەڵام پاش تێپەڕبوونی ١٠ تا ١٤ ڕۆژ، تایەکی گەرم دایدەگرێت.
پەیوەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەگ و پشیلەوە:
بەڵگەیەکی وا لە دەست نییە لەسەر تووشبوونی سەگ و پشیلە بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
وەرزی گەرما و لەناوچوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گەرمی:
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەرزی گەرما یان لە پلەی گەرمی بەرزدا ناتوانێت گەشە بکات، هەروەکوو ڤایرۆسی “ئەنفلۆنزا” کە بەس لە سەرما و وەرزی زستاندا پەرە دەستێنێت.
زانایانی ئەم بوارە باوەڕیان وایە کە لە وەرزی گەرما ئەم ڤایرۆسە کەم دەکات، بەڵام بە تەواوەتی لەناو ناچێت و هێشتا نازانن کە بەڕاستی گۆڕینی پلەی گەرما چ کاراییەکی دەبێت لەسەر ڤاریرۆسی کۆرۆنا؟
خۆپاراستن:
یەکەم: لەدەست کردنی دەستەوانە-دەستکێش و لە دەم کردنی دەمامک، هەروەها پاش هەرسەردان کردنێک و چوونەدەرەوەیکمان لە ماڵ و چوون بۆ شوێنە گشتییەکان، دەست شووشتن بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ چرکە زۆر زۆر پێویستە.
دووەم: دەست نەدان لە دەم و چاو، چونکە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسەیە لە دەم و چاوەوە بۆ ناو لەش و دوایەکەی بۆ ناو کۆئەندامی هەناسە واتە (سییەکان) .
سێیەم: خۆپاراستن لە ماچ و مووچکردن یان دەست دان و لەباوەش کردنی یەکدی.
چوارەم: خۆپاراستن لە کۆڕ و کۆبوونەوە و زەماوەند و مێوانی…هتد.
پێنجەم: خۆ پاراستن لە کەسی نەخۆش کە کۆخە و پژمەی لێیە بە مەودای ٢ مەتر.
شەشەم: خاوێن کردنەوەی دەسکی دەرگا و کەرەستەکانی ماڵەوە بە ماددەی (Disinfect)
حەفتەم: زوو فڕێدان و خستنە دەرەوەی زبڵ و خاشاکی ناو ماڵ.
ئەگەر کەسێکی دەوروبەرتان بە هەر هۆیەک نەخۆش بوو، با لە دیوێکی تایبەت بەتەنیا بمێنێتەوە و بە جیاواز نان و ئاوی بۆ ببردرێت و ئەگەریش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بە پەلە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو بابەتە ئاگاداربکاتەوە.
٨- کحۆلی دەست خاوێن کردنەوە (Hand disinfect) دەبێت کحۆلەکەی زیاتر لە ٧٠٪ لە سەد بێت تاکوو بتوانێت ئەو ڤایرۆسە لەناو ببات.
لە کۆتایدا دەبێ بگوترێت ئەم ڤایرۆسە لە ئاژەڵە و بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
لە پشکنینەکان دەرکەوت کە (Sars-Cov) لە پشیلەیەک بەناوی (Ciret cat) بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە.
هەروەها نەخۆشی ڤایرۆسی (Mers-Cov) لە وشترەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە.
نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەسی تووشبوودا:
۱. تایەکی بەهێز کە ڕەنگە زیاتر لە هەفتەیەک بخایەنێت.
۲. کۆکەیەکی توند.
۳. ژانە سەر.
٤. ئازاری ماسوولکەکان.
٥. تەنگەنەقەسی و قورس بوونی هەناسەدان.
٦. سووربوونەوەی قورگ و لووت (کەپوو).
۷. لەرزین.
٨. سکچوون.
۹. بێ هێزی و نەمانی حەزی خواردن.
١٠- ڕاوستانی گورچیلەکان.
١١- پاشان مردنی لەناکاو.





تعليقات