بەشی شێست و چوارەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ منداڵی ناو لوولە و ڕێیچارەی نوێی نەزۆکی:

بەشی شێست و چوارەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ منداڵی ناو لوولە و ڕێیچارەی نوێی نەزۆکی:


یەک لە سەدی ١٠٠٪ نەزۆکی لە ژناندا دەگەڕێتەوە بۆ گیرانی لوولەکانی منداڵدان، بەبێ ئەوەی ژن و مێرد هیچ کەم و کووڕییەکی تریان هەبێت، بەرگری لە بەیەک گەیشتنی تۆوی نێر و مێ دەکات و داری ژیان بێ بەر دەکات.

لە ساڵی ١٩٧٨ی.ز دا دکتۆر (تەستپتۆ) لە (کۆمریج)ی وڵاتی ئینگلیز- دووای (١٨) ساڵ لێکۆڵینەوە بۆ یەکەم جار ڕای گەیاند، کە پەی بەو مەسەلە بردووە و دروست کردنی منداڵێکی کچ بە ناوی (لونیز براون)ی کە بە پیتاندنی یەکەم لە دەرەوەی لەش ئەنجامی دابوو، بە جیهانی ڕاگەیاند.

ئەوە بە دەنگ و باسێکی سەیر، دەنگی دایەوە و کاری ئەو بە یەکێک لە کارە هەرە ئاڵۆزەکانی دونیای پزیشکی ژمێردرا، بەشێوەیەک کە لە سەردەمی ئێستادا زۆربەی بەشە سیخوڕەکانی ژنانی جیهان بەو کارە سەرگەرمن و هەزاران منداڵیان بەڕێگەی دکتۆر ئەستپتۆ هێناوەتە سەر دونیا و دێنن.

ڕێگای دکتۆری ناوبراو لە دونیای تاقیگەدا شوێنی هەیە و ناوە زانستییەکەشی (ئای ڤی ئێف-IVF)ە، یان سک پڕی و منداڵ بوونە لە دەرەوەی لەش، لەو ڕێگەیەدا دەبێ سەرەتا ژن و مێردێک بن کە هەردووکیان لەهەر ڕوویەکەوە بێجگە لە گیرانی لوولەکانی منداڵدان هیچ کەم و کووڕییەکی تریان نەبێت.

ژن چەند ڕۆژێک پێش کاتی گەرانێژی لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت و ڕۆژی گەرانێژییەکەی دیاری دەکەن، لە ڕۆژی دیاری کراودا بە هۆی ئامێری تایبەت، کەلە لای ناوکەوە دەخرێتە نێو سکی و نوتفەکەی دەردەهێنرێت و دەخرێتە ناو کەمووڵەیەکی تایبەت، کە ماددەی پێویستی بۆ پەروەردە کردنی نوتفەکە تێدابێت، ئینجا بەیەک دڵۆپە لە مەنی مێردەکەی کە خاوەنی یەک ملیۆن سپێرمە تێکەڵ دەکرێت، لە دووای (٤٨) یان (٧٢) کاتژمێردا قۆناغەکانی یەکەمی بڵاوبوونەوە و چالاکی تۆویەکە-توخمەکە دەست پێ دەکات، ئینجا بەهۆی ئامێری تایبەتەوە دەخرێتە ناو منداڵدانی ژن تا بەهۆی تۆوی پیتێندراو کۆرپەڵەکە-کۆرپەلەکە نەشونمای خۆی دەست پێبکات و پێ بگات و هەر وەهاش لە کاتی خۆیدا بێتە سەر دونیا.

بەڵام ئایا کێ ژیانی خستەبەر تۆوێکی لینج و قێزەون؟ کێ ژیانی پێ بەخشی تا بەهۆی جووڵە شەپۆلیەکەیەوە خۆی بگەینێتە نۆتفە و منداڵدانی ژن؟!



تعليقات