بەشی شێست و پێنجەم و کۆتا بابەتی کتێبی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ نەخۆشییە جنسییەکان:

بەشی شێست و پێنجەم و کۆتا بابەتی کتێبی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ نەخۆشییە جنسییەکان:


بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە جنسییەکان لە نێو هەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا ئەمڕۆ دیاردەیەکی بەربڵاو و زۆرە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئازادیەی کە بەناوی مافی تاکەکەسەوە بانگەشەی بۆ دەکەن و یەکێکە لەو گرفتانەی کە ئەمڕۆ جیهانی مرۆڤایەتی پێیەوە دەناڵێنێ، ئەو سەرژمێریەش ڕۆژ لە ڕۆژ لەزیاد بوون دایە و هەموو هەوڵەکانی قەڵاچۆکردن و بنبڕکردنی پەک خستووە و زیاتر تەشەنە دەستێنێ، هۆکارێکی تری دگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی دەسەڵاتی ڕۆژ، لە لەش فرۆشی و نەبوونی سانسۆر و یاسایەکی سزادان، ئەوەش وای کردووە کە بەشێوەیەکی زۆر خێرا و سەرسووڕهێنەر لەش فرۆشەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون بکەن، لە لایەکی تریش قەیرانی کۆمەڵایەتی و شەڕ و هەژاریش دەستێکی کەمی نەبووە لە بڵاوبوونەوەی لەش فرۆشی، ئەو کەسانەش کە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە لەوانەیە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بن و پێویستە پشکنینیان بۆ بکرێت، ئەو نەخۆشییە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەگرێتەوە وەک:

ئەلف: لە پیاودا:

ئەو نەخۆشییە جنسییانەی کە لە ئەنجامی (جووت بوونی) نامشروعدا وەک: جووتبوونی نێر لەگەڵ مێدا بەیاسای نامەشروع، نێر لەگەڵ نێردا، نێر لەگەڵ لەشی خۆیدا، نێر لەگەڵ ئاژەڵدا، مێ لەگەڵ مێدا، مێ لەگەڵ لەشی خۆیدا، مێ لەگەڵ ئاژەڵدا و…..هتد، سەرچاوە دەگرن، لەم بابەتانە زۆرن بەڵام ئێمە لێرەدا تەنها باس لە هەندێکیان دەکەین کە زۆر بەربڵاو و ترسناکن وەک:

یەکەم: زوورانەوە یان سوزەنەک:

زوورانەوە بریتییە لە هەوکردن و زوورانەوەی بۆڕی هەرس بەهۆی میکرۆبی (گۆنکۆک-Gonocoque) کە لە ساڵی ١٨٧٩ی.ز دۆزرایەوە.

ئەو نەخۆشییە یەکێکە لەو نەخۆشییە کوشندانەی کە لە ڕێگای جووت بوونە ناشەرعییەکاندا ڕوو دەدات و لە کەسی تووش بوو بۆ کەسی ساغ دەگوازرێتەوە، کە بۆ ماوەی (٣-٤) ڕۆژ تەنینەوەی بە شێوەی هەوکردن لە بۆڕی میزی ژن و پیاوەوە دەردەکەوێت، لەژندا لە داوێنەوە دەست پێ دەکات و وردە وردە ئەندامی جووت بوون و منداڵدان و ڕژێنی (بارتۆلین) تووش دەکات و بەرەو سەرەوە دەڕوات هەتا هێلکەدان، هەندێک جاریش لە ماسوولکەکانی لێواری پێڵووی چاودا دەمێنێتەوە.

نیشانەکانیش لە ژندا بریتین لە: زوورانەوەی بۆڕی هەرس، دڵۆپە دڵۆپە میزکردن، تەڕییەکی سەوزباو کە وردە وردە سپی دەبێت، ناڕێکی لە خوێن دیتینی مانگانەدا، خاڵی گرنگ ئەوەیە کە لە دووای دۆزینەوەی (ئەنتی بیوتیک) واتە دژە میکرۆبەکان، تازە ئازاری بێ زوورانەوە زیاترە لە زوورانەوەی بۆڕی هەرس، کەچی لەناو خەڵکیدا هەردووکیان هەر بە زوورانەوە یان سوزەنەک ناسراون، زوورانەوەش دوو جۆری هەیە:

ئەلف: زوورانەوە (سوزەنەک)ی بەسرەت و سوێ:

ئەو نەخۆشییە زیاتر لەناو لاوەکاندا دەبیندرێت، هۆیەکەشی ئەنجام دانی جووت بوونە لەگەڵ کەسی تووش بوودا، هەندێک جاریش لەوانەیە لە خاولی پیس و بە میکرۆبەوە پەیدا ببێت.

نیشانەکانی:

هەست کردن بە خوران و هەڵکرانی زاری بۆڕی هەرس و سووربوونەوە و تەڕییەکی بێ ڕەنگ، لە کونی توڵ دووای یەک ڕۆژ دەست بە زوورانەوە دەکات، سەری کۆم لەناو بۆڕی هەرسدا پڕ لە خوێنە و هاتووەتە دەرێ و ڕەنگی شێدارییەکی گۆڕاوە و زەردێکی مەیلە و سەوزە، لەو کاتانەدا نەخۆش زۆر بۆ خۆی دێنێ و کۆمی دادەماڵێ و فشاری دەدا کە پێویستە بگوترێت داماڵین و فشاری زۆر دەبێتە هۆی بریندارکردنی بۆڕیەکان و میکرۆب بۆ ناو کۆم دەبات و هەندێک جاریش دەبێتە مایەی هاتنی مەنی بە ئازار و خوێنەوە.

بە- (زوورانەوە-سوزەنەک)ی تەڕ:

لە زوورانەوەی بەسرەت و سوێوە پەیدا دەبێ و بەو واتەیە کە بە بەردەوامی بەتەڕی دەمێنێتەوە، ئەگەر بەهۆی دەرمانەوە چارەسەر نەکرێت.

نیشانەکانی:

چرکە میزە و زوورانەوەی کۆم و زۆر بۆ خو‌هێنانە، لەفڕێ دانی پاشەڕۆکدا بەهۆی تەنگی بەشەکانی سەرەوەی بۆڕی هەرس کە دەبێتە هۆی (بۆسەرەوە چوون-پێهەڵاچوون) و بڵاو بوونەوەی میکرۆب و نەخۆشی، ئەوەش ئازار بە هێلکەکان دەگەینێت و خانە مەنی درووستکەرەکان لەناو دەبات، ئەگەر ئازارەکە بۆ سەر هەردوو هێلکەکان بوو ئەو کەسە بۆ هەتا هەتایە نەزۆک دەبێت.

وەک باسمان کرد بەهۆی دژە میکرۆبەکان (ئەنتی بیوتیک) و پێشکەوتنی دونیای پزیشکی، ئازاری بە زوورانەوە تا ڕادەیەک بنبڕ بووە و ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووش بووانی کەم دەبێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئازار دیتنی کۆ ئەندامی هەرس بەبێ زوورانەوە لە زۆربوون دایە، ئەو هۆکارانەش زیاتر بریتین لە کرمێک بەناوی (تریکۆمناس) و (واجینالیس) کە بە شێوەیەکی چالاک لە تەڕی ئەندامی جووت بوونی هەندێک لە ژناندا ژیان بەسەر دەبەن، یان لە کۆمی ئەو کەسانەی کە کۆم فرۆشی دەکەن جێگیر دەبن و هەندێک ڤایرۆس و قارچکیش واتە: (کارگ) سەرچاوەیەکی چاکن بۆ درووست بوونی ئەو باکتریایانە، گرنگترین نیشانە بەرچاوەکانیشی ئازاری جومگەکان و پێڵووی چاوە، ئەو نەخۆشییە بە دەرمان چارەی یەکجاری نایە، بەڵام چالاکییەکەی کەم دەکاتەوە و تۆزێک باری دەروونی باش و درووست بۆ نەخۆش دەگەڕێنێتەوە.

بە- لە ژندا:

زوورانەوە لە ژندا بە پێچەوانەی پیاوەوە نیشانی زۆری لێ دەرناکەون و لە جیاتی ئەوەی کە لە کۆ ئەندامی هەرسی نیشانەیەکی ئەو جۆرە نەخۆشییە پیشان بدات، زیاتر ناڕەحەتی دەکات و لە ڕژێنی (بارتۆلین) کە شوێنی دەرچوونیان لە ناو لێواری منداڵدانە ئازاری پێدەگەینێت.

دەرکەوتنی ئەو نیشانانەش لە ژندا دەگەڕێتەوە بۆ تەڕی لە دەزگای زاوزێدا هەروەک لەوپەڕی ئازاردا دەڵێت (منداڵدانم ئاوی کێشاوە!)

ئەو نەخۆشییە لە ڕێگەی جووت بوونە لە کەسی تووش بووەوە بۆ کەسی ساغ و تەندرووست دەگوازرێتەوە، بەشی زۆری ئازارەکەش لە منداڵدان و هێلکەداندا دەمێنێتەوە کە دەبێتە هۆی نەزۆکی لە ژندا ئەوەش زیاتر بە ڕچاوکردنی خاڵە تەندرووستییەکان بۆ کۆئەندامی زاوزێ پەیدا دەبێت.

دووەم: لەکەی سوور

هەڵگری ئەو نەخۆشییە میکرۆبی (دوکری-Ducrey)یە، ئەو میکرۆبە لەناو برینی هەوکردوودا دەژی و لە ئەنجامی نزیکی و خوران لەکەسی تووش بووەوە بۆ کەسی ساغ دەگوازرێتەوە.

سەرەتا لە یەک پەڵەی سوور پەیدا دەبێت، ئینجا وردە وردە گەورە دەبێت و تەشەنە دەکات و لە برینە هەوکردووەکە هەڵدەنیشێت، ئەوجا سەری زووخاوەکە دەکرێتەوە و برینەکە دەردەکەوێت.

شوێنی ئەو نەخۆشییە زیاتر لە نێوان سەری توڵ و لەشەکەیەتی، ئەندازەکەیان لە یەک نیسکەوە تا یەک دینارییەک دەبێت، ژمارەیان بە زۆری لە (١-٢٠)دانە دەبیندرێن، سەری برینەکە بەدەست لێدان نەرمە لەو نەخۆشییەدا (پەنسلین) سوودێکی ئەوتۆی نییە، بەڵام (سولفامید ئیستریپۆمایسین) بەکەڵکە.

سێیەم: سیفیلێس (نەخۆشی فەڕەنگی-بیانی) (Siphilis)

ئەو نەخۆشییە تا پێش (شەڕی-جەنگی جیهانی دووەم) لە نەخۆشییە سامناک و بەڵا گەورەکان دەژمێردرا بەشێوەیەک کە بە دایکی نەخۆشییەکان ناودەبردرا، بەڵام لە دووای دۆزرانەوەی پەنسلین بە شێوەیەکی گشتی نەخۆشییە جنسییەکان بەتایبەتی سیفیلێس کەمتر بووە.

هەڵگری ئەم نەخۆشییە میکرۆبی (تریپۆنماپالیدۆمە- Treponenema Palidam)ە، ئەو نەخۆشییە لە ڕوودانی تا دەرکەوتنی نزیکەی (٣-٤) هەفتەیە و بە زۆری (٢١) ڕۆژە و لە ئەنجامی جووتبوونی جنسی ڕاستەوخۆ لە گەڵ کەسی تووشبوودا ڕوو دەدات.

سیفیلێس دەبێتە هۆی تێکشکانی مووەکان و دەرکەوتنی پەڵە لەسەر پێست و لێو و زار، هەروەها ئەو دایکانەی کە تووشی سیفیلێس بوون دەبنە مایەی کوێری و گێلی و لە دەستدانی سپڵ و جەرگی کۆرپەڵەکانیان.

سیفیلێس لەو نەخۆشییە جنسییانەیە کە لە هەموو جۆرەکانی تر خێراتر تەشەنە دەکا و بڵاو دەبێتەوە، ئەو نەخۆشییە زیاتر تووشی بەشی کۆتایی مێزەڕۆ دەبێت، گرنگترین نیشانەکانیشی بریتییە لە هەوکردن و ئاوسان و کار دەکاتە سەرکرداری جووتبوون و پیتاندن و چالاکی گورچیلەکان پەک دەخات، چونکە بەشی کۆتایی میزەڕۆ تەسک دەکاتەوە.

ئەم نەخۆشییە بەهۆی دەریاوانەکانی (کۆبۆمبس)ەوە دۆزرایەوە و گوزرایەوە بۆ ئەورووپا، ئەوەش لە دووای ئەوەی کە دوورگەکانی (هایتی)یان دۆزیەوە لە ساڵی (١٤٣٩ی.ز) و گەڕانەوە بۆ ئەورووپا، یەکەم جار ئەو نەخۆشییە بەهۆی ئەوانەوە لە ئیسپانیا بڵاو بووەوە و پاشان لە ساڵی ١٩٥٥ی.ز لە وڵاتی ئیتاڵیا سەری هەڵدایەوە.

بۆ قەڵاچۆکردنی ئەو نەخۆشییە لە ئینگلتەرا کە یەکەم جاریش هەر لەوێ سەری هەڵدا، سەرەتا هەڵمەتەکە لە ژنە لەش فرۆشەکانەوە دەستی پێکرد و ڕایان گەیاند کە هەر ژنێک کاری لەش فرۆشی بکات، دەبێ سزا بدرێ و ڕێگەی کاری لەش فرۆشی لێ بگیردرێت.

نیشانە بەربڵاوەکانی ئەو نەخۆشییە:

١- لە دەرەوەی ئەندامەکانی زاوزێدا و لە شوێنی چوونە ژوورەوەی میکرۆبەکە سووربوونەوەیەک پەیدا دەبێ.

٢- بەشی هەرە زۆری ئەو نەخۆشییە ئەندامی زاوزێ دەگرێتەوە، لە پیاواندا توڵ و کیسەکانی مەنی دەگرێتەوە و لە ژناندا هەردوو لێوی گەورە و بچووکی زێ و ڕێڕەوی دۆڵان و ملی منداڵدان و دەم و مەمک دەگرێتەوە.

٣- نیشانە گشتییەکانی ئەو نەخۆشییە بەرزبوونەی پلەی گەرمی لەش و ئازار و سەر ئێشەیە.

٤- کۆ ئەندامی دەمار پەک دەخات و مێشک و زەین دەشێوێنێ.

چوارەم: ئایدز (AIDS)

چەند ساڵێک لەمەوبەر لە لیستی نەخۆشییە جنسییەکاندا نەخۆشیەکی تازە زیاد بوو کە پێی دەڵێن (ئایدز- AIDS) ئەو نەخۆشییە لە بەر ئەوەی کە هەتا ئێستا وەکوو پێویست دەرمانی بۆ نەدۆزراوەتەوە بە نەخۆشییەکی سەردەم ناوی دەبەن.

هەڵگری ئەو نەخۆشییەش ڤایرۆسێکە بە شێوەی تا و پەڵەی سەر لێو و زار دەردەکەوێت، نەخۆشی ناوبراو بە پێچەوانەی سیستەمی بەرگری لەش و نەخۆشییەکان کار دەکات و لە وزە و چالاکیان دەخات، هەروەها نایەڵێت خڕۆکە سپییەکان کە سەربازی هێڵی پێشەوەی لەشکری بەرگری لەشن لەبەرامبەر هۆکارە هێرشبەرەکان ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن کە خانەکانی (ئەنتی کور) یان (ئەنتی بادی)یان پێ دەڵێن: لە ئەنجامدا لەش لە بەرامبەر نەخۆشییە هەوکردووەکان بێ بەرگری دەمێنێتەوە و لە چالاکی دەکەوێت، ئەو ڤایرۆسانە هەڵگری زۆر نەخۆشین وەک: ئاوڵە، کۆخەڕەشە، ئیفلیجی.

ڕێگای تەنینەوەی:

ئەو نەخۆشییە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٩ی.ز لە نێوان نێربازاندا دۆزرایەوە، لە ئەفریقیا بەتایبەتی لە نیجیریا بەشێوەی قومبەلە هاتە ئاراوە و لەوێیەوە لە ئەمریکا و ئەورووپا و ئاسیادا بڵاو بووەتەوە، تا ساڵی ١٩٩٢ی.ز، (٨-١٠) ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و بەپێی زانیارییەکان لە سەدەی بیستەم گەیشتووەتە (٤٠-٥٠) ملیۆن کەس و کە (٥٠٪)لەسەدی ئەوانە لە تەمەنی (١٠) ساڵیدا گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

لە ئەمریکا ئێستا (تا خوێندنەوەی ئەم کتێبە) نزیکەی زیاتر لە (٥۰۰) هەزار کەسی تووش بوو بەو نەخۆشییە هەن، لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیاشدا هەن، لە وڵاتی ئێرانیشدا تا ئێستا چەندەها ڕاپۆرت لەو بارەدا ڕاگەیندراون (ئەم سەرژمێرییە ئێستا زیادکردنێکی خەیاڵی بەخۆوەوە بینیوە).

ڕێگای گواستنەوەی:

١- بە فیڕۆدانی مەنی لە ڕێگا نامەشروعیەکان و پەیوەندییە جنسییەکاندا: بە پێی سەرژمێری بڵاو کراوە لە ئەمریکا ٧٢٪ی کەسانی تووش بوو نێربازەکانن و ١٧٪یان لە ڕێگای دەرزی و ٤٪یشیان لە پەنابەرەکانن.

٢- بەخشینی خوێن: ڕێگای بەخشینی خوێن کە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بێت، هۆیەکی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەیە.

٣- دەرزی لێدان: ڕێگای دەرزی لێدان بە سرنجی پیس هۆی تەنینەوەی ئەو نەخۆشیەیە.

ئەو نەخۆشییە هەتا ئێستا لە رێگای (پژمین و کۆخە و ماچ)ەوە ئاشکرا نەبووە، مەگەر بەماچی دەم کە بە ماچی فەڕەنسایی بەناوبانگە، میشوولەکانیش ناتوانن لە ڕێگای گەستن و پێوەدانەوە ئەو نەخۆشییە بگوازنەوە.

نێربازی:

نێربازی هەڵچوونێکی لە ڕادەبەدەر و بوغزاییە کە بە زۆری لەو کەسانەدا سەرچاوە دەگرێ کە دوورە پەرێزن لە کۆمەڵگا و یان ژیان لە گرتووخانە و شەڕگەکاندا بەسەر دەبن، لە چینی منداڵانیشدا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە نێو خێزانێکی بێ سەر و بەرەدا دەژین، یان تووشی کۆڵەمەرگی و زڕدایکی بوون، بێ شەرمی ئەنجامدانی چالاکی جنسی دایک و باوکیش هۆکارێکن بۆ نزیک بوونەوە لەو دیاردەیە، غەریزەی حەزە جنسییەکان لەگەڵ لەدایک بوونی هەموو کەسێکدا بە کپی لە دایک دەبن، بەڵام لەگەڵ پەروەردەیەکی سەقەت و نەبوونی زانیاری دەورووژێن و سەر دەکێشن بۆ لادان، چونکە ڕێگایەکی نائاسایی و نایاساییە.

خورانێک لە کۆمدا پەیدا دەکات کە ڤایرۆس لەوێیەوە ڕێگای هێرشی خۆیان دەست پێدەکەن، لەبەر ئەوە نابێ بهێڵدرێت ژنانی تووش بوو بە ئایدز منداڵیان ببێت چونکە لە ڕێگای شیرەوە بۆ منداڵەکەش دەگوازرێتەوە.

نیشانەکانی:

١- ماندوویی و لەش داهێزران.
٢- نائارامی و بێ خەوی.
٣- شەو تا.
٤- لە دەستدانی کێشی خۆی کە لەوانەیە لە ماوەی (٢) مانگدا (٥) کیلۆگرام لە کێشی کەم بێتەوە.
٥- هەناسە تەنگی.
٦- پەیدابوونی پەڵەی سپی لەسەر زمان.
٧- ڕەوانی و تێکچوونی باری دەروونی.
٨- ڕژێنی لیمفاوی لە مل و ژێر باڵدا دەترووکێن.
٩- کۆخەی وشک.
١٠- دەرکەوتنی وردیلەی ڕەنگ ئەرخەوانی لە زار و پێڵووی چاودا.
خۆپاراستن:

١- دوور کەوتنەوە لە هەوەس بازی و نێربازی و داوێن پیسی و هەموو ئەو کارە دزێو و ناشەرعییانە، زیاتر بەشداری کردنیش مایەی سەختی نەخۆشییەکەیە.

٢- گواستنەوەی خوێن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەبێ تاقیکردنەوە، کە ئەوەش ئەرکی سەرشانی نەخۆشخانەکان و بەشی خوێن گواستنەوەی خوێن تێکەرەکان و خوێن بەخشەکانە.

٣- بەکارنەهێنانی خاولی و کەل و پەلی کەسانی تر.

٤- دوور کەوتنەوە لە نۆشینی ماددە بی هۆشکەرەکان و سەرخۆشکەرەکان.

٥- هێرپس (Herps)، نەخۆشییەکی جنسییە و هۆکارەکەی ڤایرۆسە، لە رێگەی سێکسی ناتەندرووستەوە پەیدا دەبێ، دوو جۆر هێرپس هەیە:

١- هێرپسی زار و لێو.

٢- هێرپسی کۆ ئەندامی زاوزێ.

نیشانەکانی:

١- لە پیاواندا هەست بە خوران دەکەن، شوێنەکەی سوور هەڵدەگەڕێ و بلۆق دەکات، کێم و برین لە ناوچەی توڵدا پەیدا دەبێ و هەروەها لە خودی توڵەکەشدا.

٢- ئەو ژنانەی لەش فرۆشی دەکەن ناوچەی زێیان هەو دەکات.

٣- ئەو ژنانەی تووشی هێرپسی زاوزێ دەبن، تایان بەرز دەبێتەوە و پلەی گەرمی لەشیان زیاد دەکات و هەست بە ئازاری حەوز و پشت دەکەن.

٤- ژنانی تووش بوو لە کاتی میزکردندا هاوار دەکەن و لەبەر ئازاری زۆر، میزیان ڕادەگرن.

٥- لە هێرپسی زار و لێودا کیسەی چیکڵدانەیی لەسەر زار و لێو و زۆر جارانیش لەسەر ڕوومەت درووست دەبن و ئازارێکی زۆریان هەیە.

هۆکارەکانی:

١- چالاکی جنسی ناتەندرووست و سەربەستییەکی بەرەڵایانە.

٢- گەڕان و سەفەرکردن بۆ ئەو وڵاتانەی بەم دیاردانەوە دەناڵێنن.

٣- لەش فرۆشی.



تعليقات