خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بولبول:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بولبول:


ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: بولبول نیشانەی ژنێکی دەنگخۆشە، یان منداڵی بچووک و غوڵامە.

خوێندنی بولبول لە خەودا، قسەی خۆش و وشەی جوانە.

ئەگەر بینی بولبولێک هەڵفڕی، واتە منداڵەکەی یان غوڵامەکەی لە دەست دەچێت.

ئەگەر بولبول لەسەر دەستیدا مردار بوویەوە، واتە منداڵەکەی یان غوڵامەکەی دەمرێت.

جابری مەغریبی دەڵێت بولبول لە خەودا، منداڵێکی جوان و دەنگخۆشە، بەڵام لاوازە.

ئەگەر بینی پۆلێ بولبولی زۆر هەبوو، واتە بە ئەندازەی ئەو بولبولانە، غوڵام دەکڕیت.

ئەگەر بولبولەکانی کوشت و گۆشتەکانیانی خوارد، واتە لە غوڵامەکانەوە میراتی دەست دەکەوێت.

ئەگەر دیتی بولبول لە باخدایە و گرتی، واتە لەگەڵ پیاوێکی سرووشت جوان و قسە خۆش و دەوڵەمەنددا دەبێتە هاوڕێ.



تعليقات