خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بووک:
ئەگەر بە خەو دیتی بووکی هێناوە، بەڵام ئەوی نەبینی و نەیزانی ناوی چییە، واتە زوو دەمرێت.
ئەگەر دیتی بووکی هێنایەوە بۆ ماڵی خۆی و لە گەڵی خەوت، نیشانەی گەورەییە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بووکی بینی بە چەنگ و نەی و مۆسیقاوە، نیشانەی دەرد و بەڵایە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر ژنێک خەوی بینی کە بووە بە بووک و دەیانبرد بۆ لای مێردەکەی، نیشانەی ئەوەیە دووا ساتەکانی تەمەنیەتی.
Comments
Post a Comment