مەهدی باوەلکی ئەندامی پێشووی ئەرتەشی ئێران، تەقەی لە کچەکە و باوک و برای کچە دڵخوازەکەی کردووە و هەرسێیانی کوشتووە.

ئەندامێکی پێشووی ئەرتەشی ئێران لە شاری مەلکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام دوای ئەوەیکە کچێک شووی پێ نەکردووە، تەقەی لە کچەکە و باوک و برای کچە دڵخوازەکەی کردووە و هەرسێیانی کوشتووە.


ئێوارەی رۆژی شەممە (١٨ی رەشەمەی ٢٧١٨/ ٩ی مارسی ٢٠١٩) ئەندامێکی پێشووی ئەرتەشی ئێران لە شاری دڵگوشا سەر بە پارێزگای ئیلام، کچێکی بە ناوی ”کەوسەر بازیار“ لە نێو دوکانێکدا داوەتە بە دەستڕێژی گوللە و دواجار چووەتە ماڵی کەوسەر و باوک و برای ناوبراوی بە ناوەکانی“ ناسر بازیار و یەزدان بازیار“ داوتە بەر دەسرێژی گوللە و ئەوانیشی کوشتووە.
ناسنامەی بکوژەکە“ مەهدی باوەلکی“یە کە دوای سێ کاتژمێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەیەکی نزیکە لە بنەماڵەی بازیار گوتوویەتی مەهدی باوەلکی ئەندامی پێشووی ئەرتەشی ئێران بووە، ناوبراو پێشتر چووبووە خوازبێنی ئەو کچە، بەڵام کچەکە ئامادە نابێت مێردی پێ بکات.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی کە لە میدیا حکوومەتییەکانەوە بڵاو دەبنەوە ڕەد دەکەینەوە و ئەو کچە دەزگیرانی مەهدی بووبێت و ئەو تێکهەڵچوونە شەڕی بنەماڵەیی نەبووە، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە شەڕی بنەماڵەیی هۆکاری ئەم تێکهەڵچوونە بووە.
سەرچاوەی هەواڵ: هەنگاو

تعليقات