سەربازێکی مەریوانی بە ناوی”تەحسین پیرووزی“ حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ١٥ ساڵ بەندکران بەسەر ”تەحسین پیرووزی“ (خەڵکی مەریوان)دا سەپا.


دادگای سەربازی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر ”تەحسین پیرووزی“ خەڵکی مەریوان سەپاندووە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی پیرووزی کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەوبارەوە گوتی، دادگای سەربازی رژێمی ئێران خۆی پارێزەرێکی بۆ تەحسین داناوە و ئیزنی نەداوە کە تەحسین پارێزەرێکی دیکە بۆ خۆی دیاری بکات.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا گوتی کە دادوەر بە بنەماڵەی تەحسینی ڕاگەیاندووە کە جیا لەو حوکمە، دووریش دەخرێتەوە بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی باشووری ئێران. 
بنەماڵەی پیرووزی دژی ئەو بڕیارەن و چاوەڕوانی حوکمی کۆتایی دادگای پێداچوونەوە دەکەن.
تەحسین پیرووزی کوڕی تەعلیم و خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوانە کە تەنیا ١٩ ساڵ تەمەنی هەیە، لە پایگای سوپای پاسداران لە گوندەکەی خۆیدا سەرباز بووە و لە کاتێکدا تەنیا سێ مانگی مابوو هەتا سەربازییەکەی تەواو بکات، لە ڕێکەوتی (٢٤ی ڕەزبەی ٢٧١٨ / ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨) دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەی هەواڵ: هەنگاو
#سەربازێکی #مەریوانی بە ناوی”#تەحسین #پیرووزی“ حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە #کوردستانییەکانی #دژبەری #ئێران حوکمی ١٥ ساڵ#بەندکران بەسەر ”تەحسین پیرووزی“ (خەڵکی مەریوان)دا سەپا.
http://kurdzanist.net/?p=1186

تعليقات