کۆمپانیا تورکیەکان لە هەرێمی کوردستان-هەولێر

کۆمپانیا تورکیەکان لە هەرێمی کوردستان-هەولێر
کۆمپانیا تورکیەکان لە هەرێمی کوردستان بە سەربەستی لە سەر سکی کورد دەژین و لە عەفرین و باکووری کوردستانیش بە ئاشکرا و نائاشکرا کورد کوژی دەکەن.
کۆمپانیا تورکیەکان لە هەرێمی کوردستان-هەولێر، بازرگانی بە ماڵ و پارە و داهاتی کوردەوە دەکەن و سەربەست و ئازاد ئیش و کاری خۆیان دەکەن، بەڵام ٣٠ ملیۆن کورد لە باکووری کوردستان لەو پەڕی ژێردەستەیدا دەژیت و هیچ داهاتێکی ئەوتۆی نییە لە ناچاری ڕێگای ئەورووپا و وڵاتانی ڕۆژئاوای دەگرێتە بەر.
لە شارە کوردیەکانی ژێر دەستی تورکیا کورد مافی هەڵواسینی ئاڵا و تابلۆی بە زمانی خۆی نییە کە چی لە هەرێمی کوردستان بازرگانانی تورک لە لووتکەی خۆشی و کەیف و سەفای خۆیاندا شانازی بە کلتوور و دابو نەریت و ئاڵا و زمانی خۆیانەوە دەکەن.
دەبێ خەڵکی هەرێم لەسەر ئەو داگیرکاریەی تورکیا لە شارە کوردیەکانی و هەروەها هێرش کردنە سەر شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان هەموو کاڵا و کەڵوپەل و کەرەستە و خواردن و خواردنەوەیەکی تورکی بایکۆت بکات.

تعليقات