چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندیدارەکان.

چۆنیەتی بەکارهێنانی ئینتەرنەت و مۆبایل و تەلەفیزیۆن و توڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوازێکی تەندروستانە.
زۆر جار بینیومانە و بیستوومانە کە کەسانێک لەبەر بەکارهێنانی ئەم ئامێر و تۆڕە کۆمەڵایەتیانە تووشی گرفتی بنەماڵە و کۆمەڵگا و قوتابخانە و نەخۆشی و خۆکوژی و ….هتد بوونەتەوە.
ئایا چۆن بتوانین بە شێوەیەکی تەندروستانە کەڵک لەم شتانە بگرین بە بێ ئەوەی تووشی کێشە ببینەوە؟
کاتێک خەتێکی “ئادی ئێس ئێڵ” بۆ ماڵەوەتان ڕادەکێشن با کەسێکی شارەزا و زانا و تێگەیشتوو و پێگەیشتوو بەرپرسیاریەتی ئەو خەتە بگرێتە ئەستۆ، بۆ گۆڕینی پاسۆرد و لابردنی کێشەوگرفت لەسەر ئینتەرنەتەکە و دیاریکردنی کاتی پێکردن و کوژاندنەوەی ئادی ئێس ئێڵەکە.
کاتی کەڵک وەرگرتن لە ئینتەرنەتمان با دیاریکرا و بێت و هەرەکەسەو لە کوڕ و کچانی تازەپێگەیشتوومان لەبەر خۆیەوە بە دزیەوە نەڕۆاتە غۆرفەیەکەوە و تا درەنگانی شەو خۆی سەرقاڵی مۆبایل و ئایپاد و لەپتۆپ بکات.

ئەگەر منداڵەکانتان و خۆتان حەزتان لە بەرنامەی منداڵان و هەواڵ و فلیم و دراما و و….هتد بوو با کاتێکی دیار کراوتان هەبێت بۆ ئەوەی کە هەموو کاتەکانتان بە سەیر کردنی ئەم بەرنامانە بە فیڕۆ نەچێت.
لە کاتژمێرێکدا تەنها ۱۰ خولەک سەیری مۆبایلەکەت بکە با دووربی لە نەخۆشی جەستە و دڵەڕاوکێی و خەمۆکی و تووڕەبوون و شێرپەنجی چاو و کەم خەوی و ….هتد.
با لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دووربین لە تەهدید و ناوزڕاندنی کەس تاکوو تووشی یاسا و کوشتوکشتار خەم و خەفەت و مەحکەمە و مەحکەمەکاری نەبین.
هەروەها با هاوسەردارەکانیش دووربن لە خیانەت بە یەکدی با لایان ئاسایبێت تەلەفۆن و فەیسبووکی یەکدی بزانن .

تعليقات