بەشی حەفتەم; تایبەتمەندیەکان و هۆکارەکانی گرفتی ئابووری:

بەشی حەفتەم: تایبەتمەندیەکان و هۆکارەکانی گرفتی ئابووری:
١- دەگمەنی:
دەگمەنی هۆکارێکی گرنگە لە هۆکارەکانی گرفتی ئابووری، دەگمەنی لە چەمکی ئابووریدا مانای نەبوونی شمەک نییە، بەڵکوو بریتییە لەوەی کە ئەو شمەکانە بە تەواوی بەشی پێداوسیتیەکان ناکەن، چونکە بوونی دەرامەتی ئابووری بە بڕی دیاریکراو نابێتە هۆی پڕکردنەوەی سەرجەم پێداوسیتیەکانی کۆمەڵگە، ئەمەش مانای وایە کە کۆمەڵگە ڕووبەڕووی دەگمەنی دەبیتەوە بۆیە لێرەدا پێویستە باس لە دەگمەنی ڕێژەیی بکرێت بە مانای(ڕێژەی دەرامەتە بەر دەستەکان بۆ پێداویستیەکانی مرۆڤ) بۆ نموونە ئەگەر هاتوو پێداویستی وڵاتێک ساڵانە(١٠٠،٠٠٠) تەن بێت بۆ گەنم بەڵام لەو وڵاتەدا ساڵانە تەنها (٦٠،٠٠٠)تەن گەنم بەرهەم بهێنرێت ئەوا دەتوانرێت بوگترێت ئەو وڵاتە بەرەو ڕووی دەگمەنی دەبێتەوە لە بەرهەمهێنانی ئەو بەروبوومەدا. بەڵام دەشێت وڵاتێکی تر تەنها (٥٠،٠٠٠)تەن بەرهەم بهێنێ و لە هەمان کاتدا پێداوسیتی بە (٥٠،٠٠٠) تەن هەیە لەو کاتەدا ئەو وڵاتە گرفتی دەگمەنی نییە لە بواری بەرهەمهێنانی گەنمدا.


٢- هۆکاری هەڵبژاردن (اختیار):
بە هۆی سنوورداری دەرامەتەکان لە لایەک و زۆری پێداویستییەکانی کۆمەڵگە لە لایەکی ترەوە، ئەوا ئەو کۆمەڵگەیە تووشی گرفتی هەڵبژاردن (اختیار) لە نێوان پێداوسیتیەکان دەبێتەوە کە دەتوانرێت پڕبکرێتەوە بە هۆی ئەو دەرامەتانەی کە هەن و هێشتنەوەی ئەو پێداوسیتیانەی تر بێ ئەوەی پڕبکرێنەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە گرفتەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە، دەتوانین ئەمە بەم هێلکاریە ڕوون بکەینەوە:

لە کاتێکدا کۆمەڵگە بتوانێت سێ پێداوسیتی یەکەم پڕبکاتەوە و پێداوسیتی چوارەم(پیداوسیتی هۆکانی هاتووچۆ) پڕنەکاتەوە، ئەوا مانای ئەوەیە کە گرفتی ئابووری هەر ماوە.
٣- هۆکارەکانی قوربانیدان(بەختکردن):
دەرامەتە ئابووریەکان بەکارخستنی جۆراوجۆریان هەیە بە مانای ئەوەی کە دەتوانێت کۆمەڵگە پێداوسیتی بەیەک جۆر دەرامەت هەبێت بۆ چەند بەکارهێنانێک، بەڵام بەهۆی هۆکاری دەگمەنییەوە(دەرامەتەکان سنووردار و دیاریکراون) کۆمەڵگە ناچار دەبێت کە دەرامەتێک ئاراستەی یەک بەکارهێنان بکات و واز لە دەرامەتەکانی دیکە بهێنێت.
ئەمەش مانای ئەوەیە دەبێت قوربانی بدات بە بەکارهێنانە شوێنگرەوەکانی ئەم دەرامەتە، بەمەش دەوترێت(تێچوونی هەلی شوێنگرەوە) بۆ نموونە پارچە زەوییەک هەیە، بەڵام کۆمەڵگە پێویستی پێی هەیە بۆ چاندنی گەنم یا خود دروستکردنی خانوو یاخود بەخێوکردنی مەڕوماڵات، ئەگەر هاتوو ئەم زەوییە کرا بە گەنم ئەوا ناکرێت بە خانوو و بەکارناهێنرێت بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵات، بەو جۆرە دەبێت قوربانی بدات بە خانوو دروستکردن و بەخێوکردنی مەڕوماڵات، وەک لەم هێلکاریەدا دیارە:


سێیەم- پایەکانی گرفتی ئابووری:
گرفتی ئابووری چەند پایەیەکی سەرەکی دەگرێتەوە خۆ کە ڕووبەڕووی زۆربەی کۆمەڵگەکان دەبێتەوە ئەم پایانە پایبەندی کۆکی گرفتی ئابوورین کە خۆی لە زۆریی پێداوسیتی و دەگمەنی دەرامەتی پێویست بۆ پڕکردنەوەیان دەبینێتەوە، ئەو پایانەش ئەمانەن:
ئەلف: چی بەرهەم دەهێنی(جۆروبڕی بەرهەم).
بە: چۆنی بەرهەم دەهێنی(شێوازی بەرهەمهێنان).
جیم: بۆکێی بەرهەم دەهێنی(دابەش کردنی بەرهەم).

تعليقات