بەشی یەکەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ دامەزراندی دەوڵەتی عێراق لە لایەن ئینگلیزەوە:

بەشی یەکەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ دامەزراندی دەوڵەتی عێراق لە لایەن ئینگلیزەوە:


لە سەرەتای سەدەی بیستەم کە دەوڵەتی عێراقی داگیرکەر لە لایەن ئینگلیزەوە دامەزرا، پێکهاتەیەکی نامۆ و دوور لە ئارەزووەکانی گەلی کوردستان بوو، بۆیە ئەم قەوارە نوێیە، بۆ چەسپاندنی پێگەی خۆی بەردەوام دانیشتوانەکەی تووشی نەهامەتی و ماڵوێرانی و قەیران کردووە.

دەسەڵاتدارانی بەناو عێراق هەر لە سەرەتاوە بە هەموو شێواز و ئامرازێک، سڵیان لە گۆڕینی پێکهاتەی نەتەوەیی و کلتووری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و دیمۆگرافی و جوگرافی ناوچەکە نەکردووەتەوە، بە پەیڕەوکردنی تاوانی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن و بەکارهێنانی هێز و سوپا و چەکی کوشندەی کۆمەڵکۆژی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی و زیندانی کردن و شونبزرکردنی هاوڵاتیانی سڤیلی بێتاوان و سووتاندنی ڕەز و باخ و گوند و شارۆچکەکان و لە ناوبردنی ژێرخانی ئابووری ناوچەکە بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانی ملکەچ بکات بۆ ویست و مەرامەکانی خۆیان.

دواجار لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی بیستەم، تاوانەکان لە سەردەمی بەعسیەکان گەیشتە لووتکەی دڕندایەتی بەرامبەر گەلی کوردستان، کە دیارترینیان تاوانەکانی بەدناوی (ئەنفال)بوو، لە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدرا.

دەتوانین ئەم تاوانە بە گەورەترین تاوانی سەردەم هەژمار بکەین کە دەرهەق بە مرۆڤایەتی کرابێت لە کوردستان.



تعليقات