بەشی هەشتەمی کۆمەڵناسی: “ئۆگست کۆنت ” (١٧٩٨-١٨٥٧)زایینی:

کۆمەڵناسێکی فەڕەنساییە و لە ڕێزی پێشەوەی بیرمەندانی کۆمەڵناسی ئەرووپا دادەنرێت و تایبەتمەند بووە بە لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان تاکەکەس و کۆمەڵگە.
کۆمەڵناسێکی فەڕەنساییە و لە ڕێزی پێشەوەی بیرمەندانی کۆمەڵناسی ئەرووپا دادەنرێت و تایبەتمەند بووە بە لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان تاکەکەس و کۆمەڵگە. “ئۆگست کۆنت ” لەو کەسە یەکەمانەیە کە هەستی بە پێویتسبوونی هاتنەکایەی زانستێکی تایبەت بە کاروباری کۆمەڵایەتیەکان کرد و ناوی (فیزیای کۆمەڵایەتی) بۆ هەڵبژارد.
کۆنت بڕوای وابوو کە بابەتی سەرەکی کۆمەڵناسی… سیستەم و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتییە، واتە لە بەشە لێک بەستراوەکانی توندی ڕژێمی کۆمەڵایەتی دەکۆڵێتەوە بەو بەڵگەیەی کە هەر گۆڕانێک لە بەشەکانی سیستەمی کۆمەڵایەتی کار دەکاتە سەر بەشەکانی تر لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی دیکەوە دەیانگۆڕێت.
ئەم زانستە لە کاروکاردانەوەی تایبەتی بەشە جیاجیاکانی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی دەکۆڵێتەوە، بۆیەش کۆمەڵناسی بە کارێکی ڕێکخستنی گشتی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.
بەم پێیە و بە بۆچوونی کۆنت کۆمەڵناسی لە دوو بابەتی سەرەکی دەکلۆڵێتەوە:

١- ستاتیکی کۆمەڵایەتی(جێگیری):

بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە حاڵەتی جێگیر و سەقامگیردا، سیستەمەکە، لەگەڵ دەستنیشانکردنی شێوەکانی تەبایی بنەمای گشتی، گرنگترین بابەتەکانی زمان و ئاین و خێزانە، هەروەها لە ڕۆڵی هەر بەشێک لە بەشەکانی ڕێکخستن دەکۆڵێتەوە تا بەردەوامی بەکاری بونیادنانی گشتی و کۆمەڵ ببەخشێ و ئەنجام دەبێتە مایەی ئاسوودەیی و جێگیریەتی.

٢- دینامیکی کۆمەڵایەتی(گۆڕاو):

٢- بریتییە لە کرداری گۆڕانی بەشەکانی سیستەم و پێکهاتەی کۆمەڵگە و لە ئەنجامی کارتێکردنی هۆکارێکی دەرەکی یان ناوەکی دەکۆڵێتەوە، کۆمەڵگە لە بارێکی دیکە بە درێژایی قۆناغەکانی مێژووی شارستانییەت دەگۆڕێت، کۆمەڵگە لە قۆناغی شاراوەییەوە بۆ قۆناغی لاهوتی دەگۆڕێت و بە قۆناغی (میتافیزییا) تێدەپەڕێت تا دەگاتە دوا قۆناغ کە قۆناغی سەرهەڵدانی زانیارییە.

تعليقات