بۆچی ئێمەی کورد تا ئێستا نەمانتوانیوە ببین بە وڵاتێکی پێشکەوتوو و سەربەخۆ؟

بۆچی ئێمەی کورد تا ئێستا نەمانتوانیوە ببین بە وڵاتێکی پێشکەوتوو و سەربەخۆ؟
ئێمەی کورد بۆیە سەربەخۆیەکی ئابووری تەواومان نییە دایم دەبێ دەسماڵکێش و ماستاوچی جیرانەکانی دەوروبەرمان بین.
هەر گەل و نەتەوەیەک ئەگەر بیەوێت سەربەرز و سەربەخۆ بێت و دونیا بە کەسێکی کاریگەری بزانت لە سەر خاریتای ئەم زەوینە، دەبێ تێبکۆشێت بۆ ئابووریەکی سەربەخۆ جا لە هەر بوارێکەوە بێت وەک پیشەسازیەکانی: بەرهەمهێنانی دەرگەوپەنجەرە، پاڵفتەکردنی نەفتی خاو، دروست کردنی جلوبەرگ و پارچە و قوماش، کەرەستەکانی بیناسازی هی هەموو بوارە گرنگەکان و ناگرنگەکان، کەرستەی ئۆتۆمۆبێل، خواردن و خواردنەوەکانی مارکێتەکان،پەرەپێدانی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و چاندن و پەرەپێدانی دارودرەخت و گوڵ و گۆڵخانە، کەرەستەی کارەبایات و بەرهەمهێنانی کارەبای ۲٤ کاتژمێر، دەرهێنانی فلیم و دراما و …. …..هتد. ئەمە وامان لێدەکات کاتێک ئەگەر باسی سەربەخۆی و مافی گەلی خۆمان کرد بێمنەت بین لە داخستنی سنوورەکان و نەهاتنی مووچە.
با بێینە سەر ئەوەی بۆچی گەلی کورد حەزی لە ژیر دەستەیی و پەنا بردن بۆ کاڵا و بەرهەمی دەورووبەرە؟
یەکەم: گەلێکین حەزمان لەوەیە هەموو شتێک بە ئاسانترین شێوە بە دەستمان بگات و عەزیەتی پێیەوە نەکێشین.
دووهەم: ئاستی خوێندنی خۆمان و منداڵەکانمان بەرز بەکەینەوە و لەو بوارەیدا کە پسپۆڕین بە جوانی خۆمانی لێشارەزا بکەین و تێبکۆشین.
سێیەم: شتومەک و کەرەستەی خۆماڵی بکڕدرێت و بە کەمی ئەم شتانە لە دەرەوەی وڵات هاوردە بکرێت.

هەموو ئەو خاڵە لاواز و نەرێنیانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد باشووری کوردستان دەگرێتەوە.
بە گشتی کۆمپانیاکانی وڵاتانی بیانی وەک: تورکیا ، ئێران و بەنگلادیش و هیند و ئەورووپا و…هتد بازاڕی کوردستانیان گرتووەتە دەستی خۆیانەوە. ئەمەش زیانی هەیە بۆ ژێرخانی ئابووری وڵات و هەروەها بۆ ئابووریەکی سەربەخۆ و خۆ پاراستن لە هەڕەشە و گۆڕەشەی وڵاتانی داگیرکەری دەوروبەرمان لە کاتی داخستنی دەروازەی سنووریەکان لەسەرمان.

تعليقات