نیشتمانفرۆشێکی تر بە سزای خیانەت بە نیشتمان گەیشت

“عەلی قادری” ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە کوژرا.
نیشتمانفرۆشێکی تر بە سزای خیانەت بە نیشتمان گەیشت خۆفرۆشێکی نیشتمانفرۆش لە ناوچەی بانە بە سزای کردەوەکانی 
خۆی لە هەمبەر نیشتمان گەیشت و کوژرا، “عەلی قادری” ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە کوژرا. هەڵۆکانی زاگرۆس: کاتژمێر ١٦:٠٠ـی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی ژانویە بەرانبەر لەگەڵ ٨ی ڕەشەمەی ٢٠١٨ی زایینی،خۆفرۆش “عەلی قادری” ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە واتا بانە بۆ سەقز کوژرا. ئێمە وەک هەڵۆکانی زاگرۆس وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بەرپرسیارەتیی سزادان و کوشتنی ئەو نیشتمانفرۆشە لەلایەن “هێزی وەنەوەشەی” هەڵۆکانی زاگرۆسەوە وەئەستۆ دەگرین و ڕایدەگەیێنین کە بە تاوانی خیانەت بە نیشتمان و نەتەوەفرۆشی و بەگرت دانی لاوانی نەتەوەکەمان و خۆشخزمەتی بۆ داگیرکەران، سزامان داوە ئێمە وەک پۆلی “وەنەوشە”ـی سەر بە هەڵۆکانی زاگرۆس، سزادانی جاشی دەستەمۆی چەکدارە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت عەلی قادری ناسراو بە عەلیی سەلیم بەلەجەڕ، بەتاوانی گەلفرۆشی و تاڵان و بڕینی خەڵکی هەژار و کاسبکار، ڕادەگەیەنن.” شیاوی ئاماژەیە کە پێشتریش چەندین جاران ئەو نیشتمانفرۆشەمان ئاگادار کردووەتەوە کە دەست لە خیانەت و کوردفرۆشی هەڵبگرێ و بگەڕێتەوە داوێنی کوردایەتی بەڵام ناوبراو لە خیانەتەکانی خۆی بەردەوام بوو تا لە ئاکامدا لە دادگای دادوەریی کوردایەتیدا، بڕیاری سزادران و کوژرانی بۆ دەرچوو. ئەو هەواڵە بە گەیشتنی زانیاریی زۆرتر، نوێ دەکرێتەوە ….

هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی وەنەوشە ٨ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی.

تعليقات