وڵاتانی زلهێزیی رۆژئاوا چەندین جارە کورد بۆ ئامانجی تایبەتی خۆیان بە کار دێنن

وڵاتانی زلهێزیی رۆژئاوا چەندین جارە کورد بۆ ئامانجی تایبەتی خۆیان بە کار دێنن
وڵاتانی زلهێزیی رۆژئاوا چەندین جارە کورد بۆ ئامانجی تایبەتی خۆیان بە کار دێنن و کاتێک کاریان بە کورد نەما جێدێڵن تا بە دڕندانەترین شێوە بەر پەلاماری ئەو داگیرکەرانە بکەون کە کوردستانیان داگیر کردووە 
ئەو کاتەی کە کورد لە پێش چاوی دونیا شان بە شانی زلهێزانی رۆژئاوا لە ڕێزی یەکەم بەرانبەر دەڕەندەترین هێزی تیروریستی داعش راوستاو شکستیانپێهێنا، تورکیای داگیرکەری سەر بە ناتۆ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بۆ ئەوەی پێش لە کورد بگرن نەهێڵن کورد لە رۆژئاوای کوردستان بێتە خاوەن ئیرادەی خۆی پیلانیان بۆ هێرش کردنە سەر کورد دادەڕژاند بە واتایەکی دیکە تورکیا چاوەڕوان بوو کاتێک وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوا پێویستیان بە کورد نەما لە شەڕی دژ بە داعش، بە بیانوی ئەوەی کە کوردی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ پەکەکەیە هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان تا بەم بیانوەوە رێگە لە وەدیهێنانی ماڤی ڕەوای کورد یان خود سەربەخۆی کوردستان بگرن .

رۆڵی پەکەکە لەم شەرەدا: پەکەکە نە تەنیا بیانویەکە بۆ تورکیا بەڵکوو لە هەمان کاتدا رێگە خۆشکەرە بۆ تورکیا هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان شوێنێک کراوەتە ئامانج و مەیدانی شەڕ کە جگە لە ڕێکەوتنی چەند لایەنە و پیلانی پێش دارێژراو کە گومان لەوە دەکرێت پەکەکەش دەستی تێدابێت.
ئەوەی لە سەر کوردستانە بەتایبەتی رۆژئاوا و باشوورە دەبێت بزانین ئەوەیە کە کوردستان نەک تەنیا دابەش کراوە لە نێوان چەند وڵاتی داگیرکەردا و هەر یەک لەو وڵاتە داگیرکەرانە لە ناوخوەوە کورد سەرکوت کمەڵکوژ و ماڤی پێشێل دەکەن، بەڵکوو لە ئێستادا دوای لاواز بوونی حکومەتی عێراق و سوریا دیاریش کراوە ئەم دوو پارچەی کوردستانە کە کەوتووەتە دەس کورد واتە باشوور و رۆژئاوا کامەیان بەر هێرشی تورکیا بکەوێت و کامیان بەر هێرشی ئێران کە نە هێڵن کورد بێتە خاوەن سەربەخۆی.
ئێران لە ژێر ناوی حەشدی شەعبی بە دروشمی دژی درووستبونی ئیسرائیلی دووەم دەوەستین هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان کە پێش لە سەربەخۆی کوردستان بگرت، تورکیا بەرانبەر ڕیفراندۆمی باشوور لە کەمێک هاتوهاوار زیاتر شتێکی دیکەی پێ نەکرا نەوەک هاوپەیمانی بازرگان لەگەڵ باشووری کوردستان تێک بچێت.
ئێستا تورکیا بە بیانوی ئەوەی گوایا کوردی رۆژئاوای کوردستان لە گەڵ پەکەکەن هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان، ئێران خەریکە لەو ئاوە لێڵە ماسی دەگرێت لە کەناڵەکانی خۆی تامو خوێ بابەتەکە دەکات کە هێزی ناتو هێرشی کردوەتە سەر (شماڵی سوریە ) تا هەم کوردی رۆژئاوا بخەڵەتنێت بەرەو لای خۆی راکێشت هەمیش لە روەوە وا پشان بدات کە دەستی لە ناو ئەو رێکەوتنەی کە کورد کراوەتە ئامانج لە رۆژاوای #کوردستان نییە.
دونیا کەڕو کوێرو لاڵ بەرانبەر ئەو جنایەتانەی کە لە لایەن داگیرکەرانەوە بەرانبەر کورد دەکرێت بێ هەڵوێستە جارێکی دیکە کورد قوربانی سیاسەتی داگیرکارانە و بەرژەوەندی خوازی زلهێزانی #رۆژئاوا بووەوە، تا رێگە لە هەڵوەشانەوەی ئەو سنوورە دەستکردانەی وا لە نێوان کوردستاندا لە لایەن وڵاتانی زلهێزی رۆژئاواوە دیزاینی بۆ کراوە کاتی خۆی بگرن و نەهێڵن #کورد بە ماڤی ڕەوای خۆی واتە سەربەخۆی و بوون بە دەوڵەت بگات.
نادر عینایەتی 

تعليقات