لەش ساغی؛ کاریگەریەکانی جگەرەکێشان لە سەر منداڵی تازە لە دایکبوو.

کاریگەریەکانی جگەرەکێشان لە سەر منداڵی تازە لە دایکبوو.
۱- ڕەنگە منداڵێکت هەبێ ڕەنگی ڕەش و تالاسمیا و تەنگە نەفەسی هەبێت بەڵام نەزانی هۆکارەکەی جگەرەکێشانە.
۲- ڕەنگە منداڵێکی خەمۆک و گۆشەگیر و ڕوومەت چرووکت هەبێ هەست نەکەی هۆکارەکەی جگەرەکێشانە.
۳- ڕەنگە منداڵێکی مەغۆلت هەبێ و ئەندامەکانی لەشی وەک منداڵانی ئاسای گەشە نەکات و نەزانی هۆکارەکەی بەشێکی زۆری جگەرە کێشانە.
٤- ڕەنگە ئەو کاتەی خۆت و منداڵەکەت نەخۆش دەکەون و بتانەوێت نەخۆشیەکەتان چارەسەربکەن بەڵام جەستەتان ئەو تاقەت و هێزەی نەبێت بەرنگاری ئەو نەخۆشییە بێتەوە و دکتۆر پێتان بڵێت لاشەتان لاوازە و بێ ئەنجامە، نەزانی هۆکارەکەی جگەرەکێشانە.

٥- ڕەنگە بتەوێت بڕۆی بۆ وەزش یان پیاسەیەکی چیا و دەشت بکەی و لە ناکاو هەناسەبڕکێ بتگرێت و پەشیمان بیەوە و نەزانی هۆکارەکەی جگەرە کێشانە.
٦- ڕەنگە بتەوێت خوێن ببەخشی بە خزمێکی نەخۆشی خۆت، لە ناکاو پێت بڵێن خوێنت پیسە و بەکەڵکی بەخشین نایەت بەڵام نەزانی هۆکارەکەی جگەرەکێشانە.
۷- ڕەنگە حەزکەی بڕۆیتە شوێنێکی گشتییەوە و یان کەسانێک حەز کەن لە دەوری تۆ کۆ ببنەوە و هەندێک قسەی خۆش بکەن بەڵام نەزانی جگەرەکێشانەکەت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئیدی کەس نەیێتە کۆڕ و کۆبوونەوەتەوە.
٨- ڕەنگە حەز بکەی هاوسەرگیری بکەی و جوانییەکی سەرەنج ڕاکێشت هەبێ و خۆشەویستەکەت شانازیت پێیەوە بکات و دندان و ڕوومەتێکی ڕێکو پێکت هەبێ بەڵام جگەرەکێشانەکەت ببێتە هۆکاری ئەوەی هاوسەرگیریەکەت سەر نەگرێت و کەسی بەرانبەرت پێت ڕازی نەبێت و حەز لە شێوازی ڕوومەت و ددان و بۆنی جگەرەکێشانەکەت نەکات.
۹- ڕەنگە نەزانی بە جگەرەکێشان کاریگەریت هەبێ لەسەر منداڵەکەت و هاوسەر و برا و کەس و کارت و فێری جگەرەکیشانیان بکەی و وەکوو خۆت لە کۆمەڵگایان دوور بخەیەو.
۱۰- ڕەنگە بتەوێت خواردنێکی باش و تەندروستت هەبێ و چوستوچالاک بی و خەوێکی خۆش و ژیانێکی سەرکەوتووانەوەت هەبێ و تەمەندرێژبی بەڵام جگەرەکێشانەکەت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی هیچ لە ئاواتەکانت نەیتەدی.

تعليقات