بەشی پێنجەمی مافی مرۆڤ: قۆناغی نێودەوڵەتی

نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی(١٩٤٥) وەک ڕێکخراوێکی نێوەدەوڵەتی دامەزرا.
ئەگەر مافی مرۆڤ لە قۆناغی دەستووریدا و لە بەندە دەستووریەکاندا جێگەی کرابێتەوە ئەوا لەم قۆناغەدا لە ڕێگەی چەندین پەیماننامە و ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتییەوە واژوێکی نێوەدەوڵەتی پێدەبەخشرێ، سنووری دەوڵەتان دەشکێنێ و چەمکێکی نێوەدەوڵەتی لە خۆدەگرێت.
لەم قۆناغەدا چەندین کۆبوونەوە و کۆنفرانس لە نێوان وڵاتاندا بەسترا، هەندێکیان بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی نێوانیان و هەندێکی تریشیان بۆ جێگیرکردنی یاسا نێوەدەوڵەتییەکان و واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەی تایبەت بە مافی مرۆڤ، لەوانە؛ واژۆکردنی پەیماننامەیەک بۆ نەهێشتنی کۆیلایەتی، نەهێشتنی بازرگانی کردن بە ماددە بێهۆشکەرەکان، مافی کەمینە چەوساوەکان، ڕێکەوتننامەی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان، پارێزگاریکردنی مۆڵکدارێتی پیشەسازی و ئەدەبی و هۆنەریی، بەگژداچوونەوەی جیاوازیکردن بە هۆی ڕەگەزەوە، جیاوازی ژنان…هتد.
هەروەها پاش نەمانی کۆمەڵەی گەلان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی(١٩٤٥) وەک ڕێکخراوێکی نێوەدەوڵەتی دامەزرا، کە سەرکەتووانە توانیویەتی تا ئاستێکی باش برە و بە مەسەلەکانی مافی مرۆڤ بداو لە رێگەی کارکردنیەوە پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ بچەسپێنێت.

تعليقات