خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پشیلە:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پشیلە:


ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی پشیلە لە خەودا، نیشانەی پیاوی خراپەکار و دزە.

ئەگەر دیتی پشیلە هاتە ناو ماڵەکەیەوە، واتە دزێک دەچێتە ماڵەکەیەوە.

ئەگەر دیتی پشیلە لە ماڵەکەیدا شتێکی خوارد، واتە دز لەوێدا شتێک دەدزێ.

ئەگەر دیتی پشیلەیەکی کوشت، واتە دزەکان دەکوژێت و بە سەریاندا زاڵ دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی پشیلەی کوشت و پێستەکەی کەوڵ کرد، واتە ماڵ و سامانی دزێک دەبات.

ئەگەر دووای بەیانیان، پشیلەی لە خەودا بینی، ئەوا شەش ڕۆژ نەخۆش دەکەوێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پشیلە پێنج واتای هەیە.

یەکەم: دز. دووەم: ئاوەدانی، یان پیاوی ئیماندار. سێیەم: نەخۆشی. چوارەم: ژنی میهرەبان. پێنجەم: شەڕ و دوژمنایەتی.

تعليقات