ئایفۆن ۱۳ گەیشتووەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و”داخوازیی لەسەرە و جیاوازیشی هەیە لەگەڵ ئایفۆنی ۱۲”:

ئایفۆن ۱۳ گەیشتووەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و”داخوازیی لەسەرە و جیاوازیشی هەیە لەگەڵ ئایفۆنی ۱۲”: 


دووای چەند هەفتەیەکی سەخت بۆ کۆمپانیای ئەپڵ کە رووبەڕووی چەندین کێشەی یاسایی بووەوە و تۆمەتباکرا بەوەی کە قورخکاری لە بازاڕی تەکنەلۆژیادا دەکات، رۆژی سێشەممە ۱٤ی ئەیلوول کۆمپانیاکە چەندین بەرهەمی نوێی نمایشکرد، لەنێویشیاندا بەرهەمی نوێی ئایفۆن ۱۳ و ئای پاد و کاتژمێری ئەپڵ.

دووای خستنەڕووی ئەو بەرهەمە نوێیانە کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، ۲٤ی ئەیلوول بەرهەمە نوێیەکان لە بازاڕدا دەگاتە دەستی بەکاربەران. چوار رۆژ دووای ئەوەش ئایفۆن ۱۳ گەیشتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن ۱۳:

کۆمپانیای ئەپڵ لە ئایفۆنی ۱۳ کۆمەڵێک گۆڕانکاری کردووە کە ئەوانەش بریتین لە درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری و زیادکردنی توانای میمۆرییەکەی بۆ ۱ تێرابایت. هەروەها کوالێتیی شاشە و کامێراکەشی بەراورد بە ئایفۆن ۱۲ بەرزکردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئایفۆن ۱۳ ئەستوورتر و لەڕووی کێشەوە قورسترە.

شێوەی شاشە و دیزاینی ئایفۆن ۱۳ جیاوازە و خێراییەکەی زیاترە و کامێراکانی گەورەترە و گۆڕانکاریی دیکەشی تێدا کراوە”.
ئایفۆن ۱۳ بە چوار قەبارەی جیاواز خرایەڕوو، ئایفۆن ۱۳ـی ئاسایی، ئایفۆن ۱۳ـی مینی، ئایفۆن ۱۳ـیی پرۆ و پرۆماکس.

نرخی ئایفۆن ۱۳:

“چەند ڕۆژێکە ئایفۆنی ۱۳ هاتووەتە بازاڕەوە و لەسەر داخوازی دەهێندرێت و دەفرۆشرێت. ئایفۆنەکە کە دوو سیمکارتە، نرخی جۆری ۲٥٦ گێگا بایتەکەی ۱٦۰۰ دۆلارە و جۆری ۱۲٨ گێگا بایتەکەی ۱٤٥۰ دۆلار دەبێت”.

تعليقات