ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ *ئەنجامەکانی شاڵاوەکانی ئەنفال و کاریگەرییەکانی:

ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ *ئەنجامەکانی شاڵاوەکانی ئەنفال و کاریگەرییەکانی:


١- کوژرانی چەند هەزار کەسێک جا چ بە هۆی بۆمباران کردنەوە بووبێت یان چەکی کیمیاوییەوە، بۆمبارانی فڕۆکە و هێلێکۆپتەرەکان، یان لە سێدارەدان بووبێت لە پیر و گەنج و ئافرەت و منداڵ، بەتایبەتی کە زۆربەی لە نێرینە پێکهێنابوو.

٢- کیمیابارانکردنی گوند و ناوچەکان وەکوو گۆپتەپە و بەرگەڵوو و سەرگەڵوو و سێوسێنان و قادرکەرەم و…..هتد، بەچەکی کیمیاوی لە جۆرەکانی وەکوو خەردەل و سارین و دەمارگاز.

٣- وێرانکردن و تێکدانی چەند هەزار گوند لە ناوچە ئەنفال کراوەکان، کە لە بەڵگەنامەکانی حکوومەتی بەعسی داگیرکەردا هاتووە کە ((سووتاوە))، ((تەخت کراوە)) و ((پاکسازی کراوە)) وە لانی کەمیش دەیان شارۆچکەی گەورە و مەڵبەندی بەڕێوەبردن و ((قەزا و ناحیە)) هەمان شتیان بەسەر هاتووە.

٤- بەهۆی بەکارهێنانی ((سیاسەتی زەوی سووتاو))، وە ناوچە ئەنفال کراوەکان لە گشت بنەماکانی ژیان کوێرکرانەوە و باخ و باخات و ڕەزەکان سووتێندرا و سەرچاوە ئاوییەکان کوێرکرانەوە و ئەو ناوچانەش کرانە ناوچەی قەدەغەکراو و هەر کەسێکیش لەو ناوچانە بگیردرایە یان ببیندرایە، بێسەروشوێن و گوللەباران دەکرا.

٥- بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی ناوچە ئەنفال کراوەکان وەکوو:

کەلوپەلی ناوماڵ و ئۆتۆمبێل و مەڕ و ماڵات و….هتد، لەلایەن ئەنفالبەدەستەکانەوە کە لەوانە جاشە کوردە خۆفرۆشەکان.

٦- بێسەروشوێن بوونی دەیان هەزار لە پیر و گەنج و منداڵ و ئافرەت، دووای ئەوەی بۆ کەمپەکانی وەکوو ((تۆپزاوا و نوگرەسەلمان و….هتد))، ڕاپێچکران و بەپێی ڕەگەز و تەمەن جیاکرانەوە تەنانەت دابەشکردنیشیان، لە ڕاپۆرتێکی دەزگای ئەمندا هاتووە کە ژمارەیەک لە کچە ئەنفال کراوەکان کە تەمەنیان لە (١٩-٢٩)ساڵیدا بوونە دراون بە وڵاتی میسر.

٧- ئەوانەی لە ئەنفال ڕزگاریان بووە، بەهۆی بێ سەرو شوێن بوونی زۆرێک لە کەسوکاریان تووشی بارێکی کۆمەڵایەتی و خێزانی و دەروونی و ئابووری ناهەموار هاتوون یان گرفتاری تووشبوونی نەخۆشی سەخت بە هۆی بەرکەوتنیان-پێکرانیان بە چەکی کیمیاوی.
٨- ئاواەربوونی خەڵکی ناوچە ئەنفال کراوەکان، بۆ نموونە لە ئەنفالی ناوچەی دۆڵی جافایەتیدا زۆرێک لە خەڵکەکەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاوارە بوون کە زۆرێکیان لە رێگادا گیانیان لەدەستدا بەهۆی سەرما و سۆڵە و بۆمباران بە راجیمە و فڕۆکەکانی بەعسەوە.

٩- هەرچەندە ڕژێمی بەعس ناوی شاڵاوەکانی ئەنفالی لە ساڵی ١٩٨٨ی.ز بەکارهێنا بەڵام هەر لەگەڵ هاتنی بۆ سەر حوکم بە کردار دەستی بە ئەنفال کردنی کورد کردبوو، هەر بۆ نموونە لە نیسانی ساڵی ١٩٨٩ی.ز زیاتر لە نیو ملیۆن کوردی فەیلی سڕییەوە-تەفسیر کرد کە تا ئێستاش چارەنووسی (٤) هەزار لاوی کوردی فەیلی بێسەر و شوێنە، هەروەها لە ٣١ی تەممووزی ساڵی ١٩٨٣ی.زدا (٨) هەزار بارزانی ئەنفال کرد، وە لە ساڵی ١٩٨٨ی.زدا (١٨٣)هەزار کوردی تری ئەنفال کرد، ئەمە جگە لەوەی کە لە پێش و لە دووای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٨٨ی.ز سەدان کوردی کوشت و شوێنبزر کرد.

شایانی باسە دووای پڕۆسەی ئازادی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ٠٩/٠٤/٢٠٠٣ تاوانباران و ئەنجامدەرانی پڕۆسەی ئەنفال لە ساڵی ٢٠٠٧ی.ز حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو.

تعليقات