خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پشتێن-پشتوێن:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پشتێن-پشتوێن:




ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی پشتێنی لە کەمەری بەستبوو، واتە بەقەدەر بەها و نرخی پشتێنەکە، ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت و هەروەها منداڵەکانی، پشت و پەنای ئەون.

ئەگەر دیتی پشتێنی کانزایی ڕازاوەی لە کەمەری بەستبوو، واتە بەقەدەر بەها و نرخی پشتێنەکە، سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت و دەڵێن: منداڵێکی دەبێت کە دەبێتە گەورەی هۆزەکەی.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا دیتی پشتێنی دەبەست، واتە پارە و سامان و گەورەیی پەیدا دەکات و تەمەنی درێژ دەبێت.

ئەگەر دیتی پشتێنەکەی پچڕا یان لەناو چوو، لێکدانەوەکەی خراپە و نیشانەی زیانە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا دیتی، شمشێری کانزایی ڕازاوەی هەبوو، واتە گەورەیی پەیدا دەکات.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پشتێن لە خەودا، شەش واتای هەیە.

یەکەم: سوود و قازانج. دووەم: منداڵ. سێیەم: گەورەیی. چوارەم: درێژی تەمەن. پێنجەم: مراز و ئاوات. شەشەم: ئیمانی پاک.

تعليقات