ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی عێراق و ڕۆڵی کورد تیایاندا؛ *هۆکارەکانی ئەنجامدانی شاڵاوەکانی ئەنفال:
١- یایەخی ژیۆپۆلەتیکی-جیۆپۆلەتیکی هەرێمی کوردستان کە بایەخێکی ژیۆپۆلەتیکی-جیۆپۆلەتیکی تایبەتی هەیە، بەڕادەیەک وای لێکردووە ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێی ڕژێمەکان لەلایەک، لە لایەکی تریشەوە ئەم بایەخە بووەتە هۆی هەوڵدان بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد.
٢- تێکدانی هاوسەنگی تەمەن لە نێوان گەنجی کورد و گەنجەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەڵگە نەویستە شەڕی چەکدارانە هۆیەکی کاریگەرە بۆ کەم کردنەوە ژمارەی دانیشتوان، بەتایبەتی هێزی بەرهەم هێنی ئابووری و مرۆیی لەهەر وڵات و هەرێمێکدا، هەڵبەتە ئەم هێزەش توێژی گەنجەکان دەگرێتەوە بە هەر دوو ڕەگزی نێر و مێیەوە، ئاشکراشە ئەوانەی لەشەڕ بەشداری دەکەن و دەکوژرێن ڕەگەزی نێرن.
٣- دابڕینی بەشێک لە جوگرافیای عێراق لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، بۆ نموونە زۆربەی ناوچەی شاخاویەکانی کوردستان کە ناوچەی سەخت و یاخین بۆ بەرەنگاری و شەڕ لە بەرژەوەندنی پێشمەرگە بوون و هێزی سوپای عێراقی لێوە دەرنرابوو، بۆیە حکووومەتی عێراق مافێکی یاسایی شەرعی بەخۆی دەدا بە گرتنەوەیان.
٤- نەتەوەی کورد لەلایەن ڕژێمەکانی عێراقەوە وەک کۆسپ و ڕێگرێک لە بەردەم یەکێتی نەتەوەیی عەرەب بینراوە، بە بیروبۆچوونی بڕیاردەرانی سیاسی و سەربازی یان کێشەی کورد لە عێراق مەترسیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و عەرەب، بۆیە تا بۆیان بکرێ بەهەموو جۆرێک هەوڵی تواندنەوە و لەناوبردنی ئەم مەترسیە دەدەن، شاڵاوەکانی ئەنفال یەکێکە لەو هەوڵانە کە تێدا سیاسەتی تواندنەوە و وێرانکردن گەیشتە ئەو پەڕی.
٥- بارودۆخی سەربازی و سیاسی ئەوسای کورد و عێراق یاریدەدەر بوو، ((یۆست هێلتەرمان)) کە ئەندامی ڕێکخراوی ((چاودێری مافی مرۆڤ))ی ئەمریکیە وای بۆ دەچیت: ئەگەر کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی یارمەتی سیاسی و سەربازی و دارایی حکوومەتی عێراقی نەدابایە، شاڵاوەکانی ئەنفال بەم شیوەیە پیادە نەدەکرا.
٦- سایکۆلۆژیەتی-سایکۆلۆجیەتی سەرکردایەتی حکوومەتی عێراق و فەرهنگە سیاسیەکەی سەرانی رژێمی عێراقی لەبەر گەلێ هۆی کۆمەلایەتی و سیاسی و سەربازی هەر لە سەرەتاوە عەقلیەتێکی شەڕخوازانەیان بۆ درووست بوو ئەمەش وای کرد کەسەر لەبەری مێژووی حومکڕانیان خوێناوی بێت.
Comments
Post a Comment