خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پشت-مازی:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پشت-مازی:




ئیبن سیرین دەڵێ: پشت لە خەودا، پیاوێکە کە ئەو، داوای هێز و هاوکاری و پەنادانی لێدەکات.

ئەگەر بینی پشتی شکا، واتە ئەو کەسەی کە پشت و پەنای بووە، لە دونیا دەرچووە و مردووە.

ئەگەر بینی زامێک لە پشتی هات، واتە ئازار و بەڵایەک تووشی ئەو کەسە دەبێت کە پشتیوانیەتی.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بڕبڕەی پشت، هێز و پێز و منداڵە و هەر باشی و خراپییەک لە بڕبڕەکانی پشتیدا هەبوو، نیشانەی هێز و توانای منداڵەکانییەتی.

ئەگەر بینی پشتی پتە و بەهێز بوو، منداڵەکەی بەهێز و ژیر و وریا دەبێ.

ئەگەر بینی شتێکیدا بە کۆڵیدا، ئەوا بە قەدەر ئەو شتە، گرانی و خەم و مەینەتی پێدەگات.

ئەگەر بینی مردووی لە کۆڵ نا، واتە ژنێک لە کەسانی مردووەکە، گیروودەیە پێیەوە.

ئەگەر بینی پشتی هەڵگەڕایەوە، واتە حاڵ و بارودۆخی خراپ دەبێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: بینینی پشتی دوژمن لە خەودا، نیشانەی ئاسایشە لە شەڕی دوژمن و بینینی پشتی ژن، واتە گەڕانەوەی دونیایە.

ئیسماعیلی کوڕی ئەشعەس دەڵێ: بینینی پشت لە خەودا، برایە.

ئەگەر بینی پشتی شکا، واتە براکەی دەمرێت.

ئەگەر دیتی پشتی ئێشی دەکرد، واتە لەلایەن براکەیەوە، یان لەلایەن کەسێکی گەورەوە، خەم و مەینەتی پێدەگات.

ئەگەر بینی بە بیانوویەک پشتیان داخ دەکرد، نیشانەی چاکەکارییە لە دین و دونیایدا.

ئەگەر بینی پشتی نا بە دیوارەوە و پاڵی پێوە دایەوە، واتە دەچێت بۆ گەشت و سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت.

ئیمام محەممەدی سادق دەفەرمێ: بینینی پشت لە خەودا، دووازدە واتای هەیە.

یەکەم: هێز و توانا. دووەم: برای دینی. سێیەم: دۆست و یار. چوارەم: حاکم و فەرمانڕەوا. پێنجەم: وەزیر-شالیار. شەشەم: بەڵگە. حەوتەم: باوک. هەشتەم: برا. نۆیەم: کوڕ. دەیەم: سەروەت و سامان. یازدەیەم: هاوکاری کردن و پاڵپشتی کردن. دووازدەیەم: باپیری باوک.

هەوروەها لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: بینینی پشت لە خەودا، بۆ بێ بڕوایان نیشانەی بڕواهێنانە و بۆ زیناکاران نیشانەی تەوبە کردنە و بۆ جادووگەران نیشانەی ئیسلام و بۆ دووڕووەکان نیەت پاکییە.

تعليقات