مارك سایكس، یه‌كێك له‌پێكهێنه‌رانی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس –پیكۆ، هه‌شت ساڵ به‌ر له‌ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌كه، سه‌رۆك هۆزو خێڵه كوردییه‌كانی بینوه‌و له‌گه‌شتێكدا بۆ ناوچه‌كانیان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردوون. به‌رهه‌می ئه‌و گه‌شته‌ی نامیله‌كه‌یه‌ك بوو.
سایكس، له‌ساڵی 1908، كه‌ده‌كاته هه‌شت ساڵ به‌ر لهواژۆكردنی
ڕێككه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ گه‌شتێك به‌دووری (700) میل بۆ كوردستان
ئه‌نجامده‌دات، تیایدا چاوپێكه‌وتن‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزو خێڵه
كوردییه‌كان‌و پیاوانی ئاینی‌و خه‌ڵكی زهحمهتكێَش ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ندین
چین‌و توێژی تردا.
ئه‌مڕۆ 100 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی (سایكس – پیكۆ) تێده‌په‌ڕێت
كه له 16ی ئایاری ساڵی 1916 له‌نێوان به‌ریتانیا، فه‌ره‌نساو روسیا
به‌سترا بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێركۆنترۆڵی ئیمپراتۆری عوسمانی.
مارك سایكس، كهئهفسهرێكی به‌ریتانیا بوو له‌گه‌ڵ جۆرج پیكۆ،
ئه‌فسه‌رێكی فه‌ره‌نسی، سنوره‌كانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئیمپراتوری
عوسمانی-یان ده‌ستنیشان كرد‌و هه‌ر بۆیه ئه‌و رێككه‌وتنه به‌ڕێككه‌وتنی
سایكس-پیكۆ ناسراوه
سایكس به‌رهه‌می ئه‌و گه‌شته‌ی بۆ ناوچه‌كانی كوردستان به‌ر له‌هه‌شت
ساڵ له‌ڕێككه‌وتنه‌كه، لهنامیلهكهیهكی (37) لاپه‌ڕه‌ییدا ده‌نوسێت
به‌ناونیشانی (هۆزه كورده‌كان له‌ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا).
ئه‌و نامیله‌كه‌یه وه‌كو دۆكیومێنتێك له‌ژماره
(38)ی گۆڤاری په‌یمانگای ئه‌نسرۆپۆلۆجی به‌ریتانیای مهزنو ئێرله‌نده
بڵاوكراوه‌ته‌وه له ته‌مووزی-كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1908 له‌لاپه‌ڕه
(451-486).
له‌پێشه‌كی بابه‌ته‌كه‌یدا مارك سایكس ده‌ڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر
به‌ده‌گمه‌ن شت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌زمانی ئینگلیزی نوسراوه، من
نه‌متوانی به‌پێی ڕیزبه‌ندی خیڵه كوردییه‌كان ریز بكه‌م".
نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی هۆزه كوردییه‌كان له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه له‌لایه‌ن مارك سایكسهوه كێشراوه
سایكس لهنامیلكهكهدا باسی 76 هۆزو خێڵی كوردی كردووه، جگه له‌چه‌ندین تیره‌ی تر.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه، چه‌ند هۆزێكی گه‌وره‌و به‌ناوبانگی كورده كه مارك سایكس باسی كردون.
1 - داوده: چوار هه‌زار خێزانن، خێڵێكی نیمچه كۆچه‌رین كه حه‌ز
بهشهڕدهكهنو له‌كه‌ناره‌كانی زابی خواروو ده‌ژین. لهمهلهوانیدا
زۆرباشنو ژماره‌یه‌كی كه‌م ئه‌سپسواریان هه‌یه.
2- شێخ
بزێنێ: چوار هه‌زار خێزانن، خێڵێكی مهزننو حه‌زیان لهشهڕهو زۆر
توندوتیژو یاخین. ئه‌سپسواری مه‌زنن. زۆر زیرهكنو چه‌كی مارتینی هێنری
دروستده‌كه‌ن. له‌زستاندا له‌گوند دهژینو له‌به‌هاردا له‌ژێر خێمه‌دا
ده‌ژین. دوای وه‌رزی دروێنه بهمهڕو ماڵاته‌وه ده‌ڕۆن بۆ سنوری ئێران‌و
له‌مانگی ئهیلوول یان دواتردا ده‌گه‌ڕێنه‌وه. مۆدیلی جل‌و به‌رگیان
ئێرانیه.
3-
گه‌ردی: شه‌ش هه‌زار خێزانن. خێڵێكی بههێزنو سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی
مهڕوماڵاتو ئاژهڵداریو كشتوكاڵن، هه‌ندێكیان جه‌نگاوه‌رن. جل‌و
به‌رگیان ئێرانیه‌و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو سوارچاكن.
4-
هه‌مه‌وه‌ند: 1200 خێزانن. ئازاترین‌و زیرهكترینو خێڵن له‌ناو خێڵه‌كانی
كوردی بابانیدا. سوارچاكو نیشان شكێنی باشن‌و لهئاسنگهریو كشتوكاڵدا
شاره‌زان.
5- جاف:
10 هه‌زار خێزانن، خێڵێكی مه‌زنی نیمچه كۆچه‌رین. وا باوه‌ڕده‌كرێت
سه‌لاحه‌دین له‌م هۆزه بێت. سه‌رۆك خێڵه‌كانی جاف به‌وه ناسراون
كه‌خیانه‌ت له‌یه‌كدی ناكه‌ن.
6-
بارزانی: 750 خێزاننو ناوی خێڵه‌كه‌یان له‌ناوچه‌ی بارزانه‌وه هاتووه.
ئه‌م خێڵه به‌ناوبانگن به‌ئازایه‌تی لهشهڕكردنو هه‌روه‌ها
بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكراوی ئاینی كه بهشێخهكانی بارزان ناسراون.
7 -
زێبار: 1000 خێزانن، ناوچه‌كه‌یان نزیكه‌ی 30 گوند له‌خۆده‌گرێت.
زێبارییه‌كان جوتیارو وه‌ستاو ڕه‌زه‌وانی باشن‌و له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا زۆر
به‌خشنده‌ن.
8- شكاك: 6000 خێزانن، خێڵێكی بهناوبانگنو سێ مانگ له‌ناو چادر به‌سه‌رده‌به‌ن، بۆیه ده‌توانین بڵێین نیمچه كۆچه‌رین.
9- بڵباس: 400 خێزانن، له‌سه‌ر سنور دهژینو نیمچه كۆچه‌رین.
10-
هه‌ركی: 3000 خێزاننو خێڵێكی كۆچه‌ری بهناوبانگنو زۆر پهرشو بڵاون،
هه‌ندێكیان لهئهرزڕومو هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌وان‌و له نزیك موسڵ ده‌ژین.
ژنانی هه‌ركی زۆر ئازان.
11 - شێخان: 500 خێزانن، به‌ته‌واوی خێڵێكی كۆچه‌ری دهوڵهمهندنو له‌نێوان روباری دیجله‌و هه‌ردوو زابدا مه‌ڕو ماڵات ده‌له‌وه‌ڕێنن.
12- شه‌به‌ك: 500 خێزانن، كۆچه‌ری نین‌و هه‌ندێك ده‌ڵێن شیعه مه‌زهه‌بن.
سێر مارك سایكس، كه نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیای ده‌كرد لهواژۆكردنی
رێكه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆدا. له 16ی ئازاری ساڵی 1879 له‌شاری له‌نده‌نی
پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌دایكبووه‌و له 16ی شوباتی 1919 له‌شاری پاریسی
پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كۆچی دوایی كردووه.
خەندان
Comments
Post a Comment